ئەندرۆید 3, تشرینی دووه‌م 2013

نوێکاریەکانی ئەندرۆیدی ٤.٤ کیت کات

android-kitkat-4-4-vs-ios-7

١. بەرنامەی Phone نوێکراوەتەوە بە جۆرێکە کە لایەنەکای پەیوەندی ڕێکدەخات لەسەر بنچینەی ئەو ژمارانەی کە زۆرترین پەیوەندیان پێوە دەکەیت، هەروەها ئەگەر یەکێک تەلەفۆنت بۆ بکات و نەیناسیت، ئەوا بەرنامەکە خۆی لە نەخشەی گوگڵ بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێت ( بێگومان ئەم تایبەتمەندیە بە بونی ئینتەرنێت دەبێت )
٢. بەرنامەی Messaging لەم ڤێرژنەدا نیە. بەڵکو گوگڵ هەموو جۆرەکانی پەیوەندی لە یەک بەرنامەدا کۆکردۆتەوە بەناوی Hangouts کە نامەی خێرا و نامەی دەنگی و ڤیدیۆیی لەخۆ دەگرێت ، جیا لەوەی کە بەرنامەکە خۆی چاتی ڤیدیۆیی و زۆر شتی تری پێدەکرێت
٣. باشترین کردنی Multitasking , واتە دەتوانرێت بە خێراییەکی زیاتر لە ئاڵوگۆڕی بکرێت لەنێوان بەرنامەکاندا کە ئیشیان پێدەکەت لە یەک کاتدا.
٤. تایبەتمەندی Grab & Go کە سودی لێدەبینرێت بۆ پرینت کرد و چاپ کردنی وێنە، فایل لە ڕێگەی هەواییەوە بە پەیوەست بوون بە گوگڵ کلاود پرینت، یاخود پرینتەری ئێچ پی یاخود هەر پرینتەرێکی تر کە بەرنامەی هەیە لە گوگڵ پلەی دا
٥. Google Now، گوگڵ ناو گۆڕانکاری زۆری تیاداکراوە. ووردی گوگل ناو بۆ پیشاندانی ئەنجامەکانی گەڕان بە ڕێژەی ٢٥% زیاترە وەک لە ڤێرژنەکانی پێشووتر. هەروەها گوگل ناو هەمیشە چالاکە. واتە پێویست ناکات هەموو جارێک دەست بدەیت لە شاشەکەو گوگڵ ناو بکەیتەوە، بەڵکو تەنها دەڵێیت ” ئۆکەی گوگل یاخود OK Google ” ئیتر گوگڵ ناو ئامادە دەبێت بۆ جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانت لە ناردنی نامە و پەیوەندی کردن و دانانی زەنگ و پیشاندانی ئاراستەی ڕێگاوبان و چەندەها فەرمانی تری بەسود
٦. تایبەتمەندی نوێی پیشاندانی ئەلبومی وێنە لە کاتی گوگێکردن لە فایلی دەنگی و قفڵکردنی شاشەکە، لەم کاتەدا ئەلبومی وێنە پیشان دەدرێت لەسەر قفڵی سەر شاشەکە وەکو سکرین سەیڤەر.
٧. immersive mode :: لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە دەتوانیت لە کاتی خوێندنەوەی کتێب، یاری کردن، یان هەرشتێکی تر، هەر شتێکی زیادی سەر شاشە لابدەیت و بیخەیتە لاوە و تەنها تەرکیز بخەیتە سەر خوێندنەوەکە یان یاریەکە واتە تەنها ئەوە پیشان دەدات لەسەر شاشە کە خۆت دەتەوێت. بە بردنی پەنجە بۆ لا چەپ یان ڕاستی شاشەکە ئەو شتانەی کە شاردوبوتەوە لە دەرکەوتن، دوبارە دەردەکەونەوە.
٨. Emoji :: ئیمۆجی بریتیە لە شێوازی دەربڕینی هەست بە شێوەی وێنە، لە ئەندرۆیدی ٤.٤ دا لە هەموو شوێنێکدا دەتوانیت سود لە ئیمۆجی ببینیت.
٩. تایبەتمەندی نوێ بۆ پاشەکەوتی فایلەکان، وێنە، شتی تر بۆ ناو گوگل درایڤ
١٠. تایبەتمەندی دروستکردنی دۆکیومێنت، سپرێد شیت لە ڕێگەی بەرنامەی نوێکراوەی QuickOffice
١١. تایبەتمەندی Bluetooth Map Support بۆ کۆنتڕۆل کردنی دەنگ و هەندێک شتی تر
١٢. پشتگیری کردنی گوگڵ کرۆم کاست بۆ پەخشکردنی ناوەرۆک لەسەر تەلەفزیۆن
١٣. تایبەتمەندی Closed Captioning واتە زیادکردنی ژێرنوس، کە ئەویش لە بەشی Settings > Accessibility دا چالاک دەکرێت
١٤. تایبەتمەندی دۆزینەوەی مۆبایلەکەت ئەگەر وونبوو ئەویش لەڕێگەی Android Device Manger کە لە بەرنامەی Google Settings دا چالاک دەکرێت
١٥. بەرنامەی Download بە دیزاینێکی نوێوە نوێکراوەتەوە
١٦. بەرنامەی Email دیزاین کراوەتەوە و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکراوە
١٧. تایبەتمەندی پێشبینینی وێنەکان و پیشاندانیان بە شاشەی پڕ ( Full Screen )
١٨. HDR+ بۆ گرتنی وێنە بە کواڵیتی بەرز و توانای وێنەگرتنی جوان لە تاریکیدا
١٩. تایبەتمەندی IR-BLASTER بەهۆی بوونی ئینفڕا ڕێدەوە دەتوانرێت مۆبایلەکە وەک کۆنتڕۆڵی تەلەفزیۆن بەکاربهێنرێت
٢٠. توانای چالاک کردنی شوێنەکان بەشێوەیەکی خێرا لە ڕێگەی Quick Settings
٢١. دۆخی چاودێری شوێنەکان : دەتوانیت لە بەشی Settings > Location دا دوو جۆر گەڕان دیاری بکەیت ، گەڕانی وورد high accuracy یاخود گەڕانی battery-saving location کە پاتری کەم سەرف دەکات. بەمەش پێویست ناکات هەمیشە GPS یان وای فای بکوژێنیتەوە بەڵکو بۆ پاراستنی پاتریەکەت لە کاتی پێویستدا ئەم دۆخە چالاک دەکەیت.
٢٢. تایبەتمەندی گوێکردن لە فایلی دەنگی بەشێوەیەک کە ژیانی پاتریەکە دەپارێزێت و زۆر شەحن نابات
٢٣. تایبەتمەندی پیشاندانی ڤیدیۆ لەسەر قفڵی سەر شاشە یاخود گوێگرتن لە فایلی دەنگی لەسەر قفڵی سەر شاشە
٢٤. ئەندرۆید ٤.٤ کیت کات لە ڕووی دڵنیایەوە باشتر و سەلامتت ترە و تایبەتمەندی سەلامەتی زۆری بۆ زیاد کراوە
٢٥. لە کاتی وەرزش کردن لە مۆبایلی نێکسەس ٥ دا ، مۆبایلەکە دەتوانێت ئەو هەنگاوانەت بژمێرێت کە دەینێیت، بەمەش وەک ئامێرێکی وەرزشی دەتوانیت سودی لێببینیت
٢٦. سیستەمی تازەی پارە دان لە ڕێگەی NFC بەناوی Tap to pay, جیاوازی ئەوەیە کە لەگەڵ هەموو ئەو مۆبایلانەدا ئیش دەکات کە سەر بەکۆمپانیا جیاوازەکان بوون و کاتی خۆی پشتگیری بەرنامەی Google Wallet یان نەدەکرد، بەڵام لە ئێستاوە هەر مۆبایلێک کە لەسەر ئەندرۆیدی ٤.٤ کیت کات ئیش بکات دەتوانرێت بێ کێشە سودی لێببینیت بۆ کڕین.
٢٧. لەمسی نێکسەس ٥ زۆر خێرایە و زۆر باشتر کراوە بە بەراوورد بە جۆرەکانی تر

سەرچاوە:AndroidKurd.com

بۆچوونەکان
  • rawa

    ay recordy shashat laberchww , zor swpas dast xosh

  • Android Is The Best

    Slaw…. Lashtan Sax Bet …… Kay Am Version a Blaw Akretawa KIT KAT

بۆچونی تۆ