ئای ئۆ ئێس
11, تشرینی دووەم 2013
ئەو گەنجە بناسە کە زمانی کوردی بۆ IOS 7.0.3 داناوە
گه‌نجێكی دانیشتووی كه‌لار توانی زمانی كوردی زیاد بكات بۆ نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسی حەوت IOS 7.0.3 ی ئامێرەکانی ئەپڵ.له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج كه‌خه‌ڵكی كه‌لاره نموونه‌ی زمانی كوردی له‌سه‌ر ئامێره نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن له‌ڕێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه. ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج له‌سه‌ر په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی، ” سەرکەوتوو بووه‌م لە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ نوێترین ڤێرژنی ئای ئۆ ئێسی حەوت IOS 7.0.3 ی ئامێرەکانی ئەپڵ”.ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه” زیادكردنی زمانی كوردی بۆ ئه‌و ڤێرژنه نوێیه بەجۆرێکە کە پشتگیری هەموو ئامێرێکی ئایفۆن و ئایپادی کۆمپانیای ئەپڵ دەکات کە بە (IOS)ی ئای ئۆ ئێسی 5 بۆ 7.0.3 ئیش بکات”
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=1N0b53vtI5M[/youtube]
لاپەرەی بەرێز ئەکرەم فەرج لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک
https://www.facebook.com/Akramfaraj
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.