ئەندرۆید
13, تشرینی دووهم 2013
پێش کۆتایی ئەم ساڵ زمانی کوردی بۆ گالەکسی ئێس ٤ دەخاتە بازاڕەوە.

خاوەنی تاکە پێگەی کوردی ئەندرۆید لە کوردستان (ڕەوەند حەیدەر) لە بابەتێکیاندا کە لەماڵپەڕی ئەندرۆید کورد بڵاویان کردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ زمانی کوردی بۆ گالەکسی ئێس ٢ زیادکرد بەڵام لەبەر هەندێک هۆکاری تایبەت نەیتوانی بەشێوەی سەرهێڵ بڵاوی بکاتەوە، ئەوا ئێستا خۆشحاڵە بۆ گالەکسی ئێس ٤ زمانی کوردی ئامادەکردووە و دەڵێت لە کۆتایی ئەمساڵ دەیخەمە بازاڕی کوردستانەوە.
هەڵبژاردنی گالەکسی ئێس ٤ بۆ ئەوە دەگەرێنیتەوە کە لە ئێستادا پڕبەکارهێنەرترین دەستییە (هاندە) لە کوردستان لەنێوان مۆبایلە ئەندرۆیدەکاندا. هەر لە میانەی وتەکانیدا ئەماژەیشی بەوەداوە کە لە داهاتوودا زمانەکە بۆ جۆرێکی تری دەستیەی ئەندرۆید زیاد دەکات کە ئەویشیان تایبەتمەندی بەرزی هەیە بەڵام ئاماژەی بە ناوەکەی نەکردووە.
جێگای ئاماژەیە کە لەکاتی خۆیدا و لەکاتی ئامادەکردنی زمانی کوردی بۆ گالەکسی ئێس ٢ لە پێگەی خەندان ناوبراو ئاماژەی بەوە دابوو ئەگەر حکومەتی کوردستان هاوکاری و پشتگیری بکەن ئەوا بۆ زۆربەی زۆری ئامێرە ئەندرۆیدەکان زمانی کوردی زیاد دەکات. بەڵام من وەکو چاودێریکی تەکنەلۆژی لێرەوە پێی ڕادەگەیەنم کە تا بەتەمای حکومەت بیت و پشت بەو ببەستیت ئەوا بەرهەمت هەر کرچ و کاڵ دەبێت و پێوستە ئەوە بخەیتە لاوەو لەمەودوا و پشت بەخۆت ببەستیت و کاربکەیت بۆ خستنە بازاڕی بەرهەمەکانت جار هەر شتێکە، بەڵکو لەم سۆنگەیەوە هەردوولا سوندمەندبن چ فرۆشیارە و چ کڕیارە.
شایەنی باسە، لەماوەی ئامادەکردنی ئەم زمانە ناوبراو تەنها وەرگێرانی نەکردووە بەڵکو وەکو خۆی ئاماژەی پێدەدات تەنها وەرگێرانی نەکردووە بەڵکو شتانێکی تێدایە لە جۆرایەتی بەرهەمەکە بەرزدەکەنەوە و کارەکە تەنها لەوەرگێراندا خۆی نابینێتەوە.

سەرچاوەی وێنەکان: ئەندرۆید کورد
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
سڵاو و ماندوو نهبنهوه بۆ ئێوهی بهرێز
کاکه پڕسیارێکم ههیه!
ئایا بهرنامهیهک ههیه بۆ دهست تێوهردان و گۆڕین زمان بۆ کوردی بۆ ئاندڕۆید!؟
سپاس