ئای ئۆ ئێس
19, تشرینی دووه‌م 2013
چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی Music له iToolsـه‌وه بۆ سه‌ر ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد
سڵاو به‌ڕێزان به پێویستم زانی باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كتان بۆ بكه‌م كه زۆرێك له ئێمه تووشی ده‌بین ئه‌ویش له كار كه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی Music له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی iToolsــه‌وه له كۆمپیوته‌ره‌كانمانه‌وه بۆ ئایفۆنهكانمان.
به‌ڕێزان چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه زۆر ئاسانه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی iFun Boxــه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی iFun Box له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه دابه‌زێنن:
http://www.i-funbox.com/
به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابه‌زێنه‌وه دواتر به‌رنامه‌ی iFun Box بكه‌وه و ئایفۆنه‌كه‌ت په‌یوه‌ست بكه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه.
ئینجا له ده‌سته چه‌پی به‌رنامه‌كه كرته له‌سه‌ر به‌شی Raw File System بكه, دواتر له ده‌سته ڕاست له نێو فایله‌كان هه‌ر یه‌كه له فایلی Radio و iTunes_Control بسڕه‌وه, دواتر ئایتونز له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌وه و داوای دووباره ئایفۆنێكی نوێ ده‌كاته‌وه تۆش ئایفۆنێكی نوێی پێ بناسێنه‌وه و دواتر به‌رنامه‌ی iTools بكه‌وه و بێ كێشه فایله Musicــهكانت له كۆمپیوته‌ره‌وه بگوازه‌وه سه‌ر ئایفۆن و ئایپاده‌كانتان.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.