ئای ئۆ ئێس

چۆنییه‌تی جه‌یلبره‌یك كردنی (iPhone4,iPhone3GS,iPod4,iPod3,iPad1) به‌ ڤیدیۆ و به‌زمانی كوردی

جه‌یل بره‌یك كردنی سیسته‌می ئای هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م سیسته‌مه‌وه‌ هه‌یه‌ و هاكه‌رزه‌كان توانیان هاكی بكه‌ن و ئه‌و ناوه‌ی كه‌ به‌ جه‌یلبره‌یك ناسراوه‌ بۆی دابنێن و به‌ هۆی كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌رێوه‌  حكومه‌تی ئه‌مریكی به‌ پرۆسه‌یه‌كی یاسای ده‌زانێت و به‌كاربه‌ران ده‌توانن به‌كاریبهێنن و ئامێره‌كانیان جه‌یلبره‌یك بكه‌ن بۆ زیاتر ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سیسته‌مه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی باكاربه‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ ئه‌م ڤیدیۆ فێركارییه‌مان به‌رهه‌م هێنا و پرۆسه‌كه‌شمان له‌سه‌ر ئایفۆن4ـه‌ و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیش بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست دانراوه‌.

ئه‌مه‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ و كه‌ل و په‌ل و پێداویستییه‌كان بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست:

فایلی ڕێستۆری iOS5.0.1 بۆ هه‌ر پێنج ئامێره‌كه‌:

iPhone4       iPhone3GS      iPod4       iPod3      iPad1

به‌رنامه‌ی RedSn0w بۆ پرۆسه‌ی جه‌یلبره‌یكه‌كه‌:

Redsn0w win_0.9.10b3

دوایین وه‌شانی iTunes  لێره‌ دابگره‌:

iTunes 10.5.2- 32bit

iTunes 10.5.2-64bit

دواين وه‌شانی به‌رنامه‌ی iFunBox به‌رنامه‌یه‌كی ئاسان بۆ دابه‌زاندن و تێكردنی به‌رنامه‌ و ده‌نگ و ڤیدیۆ دابگره‌

iFunbox

بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دانه‌به‌زینی به‌رنامه‌ی كراك كراو سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

http://kitn.net/babeti-jimare96.html#more-96

بۆ زانینی زانیاری له‌سه‌ر جه‌یل بره‌یكی (ڕێك و پێك) و (ناڕێك و پێك) سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

http://kitn.net/babeti-jimare257.html#more-257

تێبینی: یه‌ك كێشه‌ هه‌ندێك جار ڕووبه‌ڕووی به‌كاربه‌ران ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ویش نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی iBooksـه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌م فایله‌ دابگره‌ و له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی iFunboxـه‌وه‌ بیخه‌ به‌شی Cydia appinstall و ئامێره‌كه‌ت هه‌ڵبكه‌وه‌ و بكوژێنه‌ وه‌ ، ده‌بنیت دوو ئایبووكس هه‌یه‌ یه‌كێكیان ئه‌وه‌ یه‌كه‌ ئێمه‌ دامان به‌زاند و به‌باشی ئیشده‌كات و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌:

iBooksFix_GizmoWebs.deb

له‌ كۆتایدا هیوامان سود بینینی ئێوه‌یه‌ و هه‌ر كێشه‌یه‌كیشتان ڕوو به‌ڕوو بویه‌وه‌ ئاگادارمان بكه‌ن جا چ له‌به‌شی كۆمێنته‌كان یان له‌سه‌ر په‌ڕی تایبه‌تی فه‌یسبووك….

3 كانونی دووه‌م، 2012
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178