ئەپڵ
13, ئەیلوول 2023
ئەپڵ کۆتایی هێنا بە ئایفۆن مینی

بە فەرمی ئەپڵ کۆتایی هێنا بە ئایفۆن مینی. ئایفۆنی قەبارە بچووک کە بە ئایفۆن مینی ناسرابوو چیدیکە بەرهەم ناهێندرێت لە لایەن ئەپڵەوە.
کۆتا نەوەی ئایفۆن مینی ئایفۆن 13 مینی بوو و ئەپڵ لەگەڵ نمایش کردنی ئایفۆن 15 فرۆشتنی ئەو ئایفۆنەی ڕاگرت.
یەکەمین نەوەی ئایفۆن مینی ئایفۆن 12 مینی بوو کە لە ساڵی 2020 نمایش کرا و ئەپڵ دوای ماوەیەک لە نمایش کردنی بەرهەمهێنانی بە ڕێژەی %70 بەهۆی کەمی فرۆشەوە کەم کردەوە.
ئەپڵ ساڵی ڕابردووش ئایفۆن 14 مینی نمایش نەکرد، بەڵکو وەکو ئەمساڵ زنجیرەکە چوار نەوەی لە خۆ گرت، کە ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس و ئایفۆن 14 پرۆ و ئایفۆن 14 پرۆ ماکس بوون.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.