ئای ئۆ ئێس
22, تشرینی دووهم 2013
7 بۆچوون
چۆنیەتی زیادکردنی فەرهەنگی ڕۆژ (ئینگلیزی – کوردی) بۆ فەرهەنگە ناوخۆییەکەی iOS (ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد)
دیارە بەڕێزان خۆتان باش دەزانن لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس دا فەرهەنگێکی تێکهەڵکێشراو هەیە لەگەڵ سیستەمەکە و لە هەرکوێیەکی ئەم سیستەمە وشەیەک دیاری بکەت ئەوا لەکاتی دەرکەوتنی لیستی دیاریکرو هەڵبژاردەی Define هەیە و بە پەنج پێدادانی دەتوانی واتای ئەم وشەیە بە ئینگلیزی وەربگریت. بەڵام ئەوەی جیگای داخ بوو نەبوونی ڕێگەیەک بوو بۆ زیادکردنی داتابەیسی فەرهەنگی تری زمانەکانی تر بۆ ئەم فەرهەنگە ناوخۆییەی سیستەمەکە بەڵام خۆشبەختانە و دوای هەوڵێک زۆر و گەڕانێکی زۆر توانم ڕێگەیەک بدۆزمەوە بۆ زیادکردنی چەندان فەرهەنگ بۆ ئە فەرهەنگە ناوخۆییە و لەوانەش فەرهەنگی ڕۆژی ئینگلیزی کوردییە و لەمەودوا لەهەر کوێیەکی ئەم سیستەمە بوویت دەتوانیت واتای وشەکان بزانیت و کاتێکی زۆر بۆخۆت فەراهەم بکەیت و پارەش نەدەیت بە فەرهەنگی تر.
تێبینی: ئەم قۆناغانەی خوارەوە لەسەر ئای ئۆ ئێس ٧ تاقیکراونەتەوە و لام وایە لەسەر ئای ئۆ ئێس ٦یش هیچ کێشەیەکیان نەبێت إن شاءلله
بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە فێردەبین چۆن فەرهەنگی ڕۆژ زیاد بکەین بۆ ناو ئەو فەرهەنگە ناوخۆییەی سیستەمی ئای ئۆ ئێس:
١ سەرەتا ئەم ئەپڵیکەیشنە لەناو ئامێرەکە دابگرە کە ناوی Dictionary.appenderـە و ئەمەش لینکەکەیەتی:
https://itunes.apple.com/us/app/dictionary.appender/id650562573
٢- داتابەیسی فەرهەنگی ڕۆژ لەم لینکەی خوارەوە دابگرە:
http://sdrv.ms/1bXaR45
٣- دوای داگرتنی داتابەیسی فەرهەنگەکە لە فایلە زیپەکە فۆڵدەرێک هەیە بەناوی roj.dictionary بیخە دەرەوە لە زیپەکە و پاشان ئامێرەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە و بەرنامەی iTools بکەرەوە و بچۆ بۆ ئەم بەشەی لە وێنەکە دیاری کراوە:

٤- ئێستا لەناو ئامێرەکەت Dictionary.appender بکەوە کە لە هەنگاوەی یەکەم دامان بەزاند و دەبینیت لە ڕیزی فەرهەنگەکان فەرهەنگی ڕۆژ دەرکەوتووە و پەنجەیەکی پێ بکێشە و لە پەنجەرەی دواتر پەنجە بە install دابنێ، وەکو لەم دوو وێنەی خوارەوە دیارە:

٥- پیرۆزە بویتە خاوەنی فەرهەنگی ڕۆژ و ئێستا لە هەرکوێیەکی سیستەمەکە وشەیەک دیاری بکە و پەنجە بە Define دابنێ و دەبینیت لە ڕیزی فەرهەنگەکانی تر فەرهەنگی ڕۆژیش دەرکەوتووە و واتای وشەکە دەرکەوتووە و ئەمەش دوو نمونە لەسەر ئایفۆن و ئایپاد:

بەهیوای سود بینین و لەخوارەوەش لە بەشی کۆمێنتەکان بیرۆکەکانی خۆتان لەگەڵ هاوڕییان هاوبەشی پێبکەن و بێگۆمان ئێمەش درگامان واڵایە بۆ هەر ڕەخنە و پێشنیارێک.
سەردار عبدالله
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
سلاو. دهستان خۆش بێت کارێکی زۆر باشه، بهڵام لای من دهرناچیت ههموو ههنهاوهکانم وهکو وێنه کردوه نازانم کێشه چیه…..یارمهتی تکایه
برای بەڕێز لەوە زیاتر نازانم چیتر ڕوون بکەمەوە بەڵام دڵنیایی بکەوە لەوەی فۆڵدەری دروستت خستووەتە Dictionary Appenderـەوە و ئەوەشمان بیرنەچێت من تەنها لەسەر iOS7 تاقیم کردووەتەوە و دڵنیانیم کە لەسەر iOS6 کادەکات یان نا!
dastt xoshbet …balam mn hamu regayakan m krdwa balam ka wshai define da agrm dictionary roj nayata sari tanha oxford sairi hamu regayakanishm krd hamuim ba tawawi krdwa ,,, ba hiwai walam
برای بەڕێز لەوە زیاتر نازانم چیتر ڕوون بکەمەوە بەڵام دڵنیایی بکەوە لەوەی فۆڵدەری دروستت خستووەتە Dictionary Appenderـەوە و ئەوەشمان بیرنەچێت من تەنها لەسەر iOS7 تاقیم کردووەتەوە و دڵنیانیم کە لەسەر iOS6 کادەکات یان نا!
dast xosh, balam lay mnish kar nakat.
Barezm lai mn dictionariaka nahene la app store
Regayaki tr haya
Barezm lai mn am farhanga nahene la app store