ئای ئۆ ئێس
23, تشرینی دووه‌م 2013
بڕی تێچووی ته‌واوی درووست كردنی هه‌ر یه‌ك له iPhone 5S و iPhone 5C

له بابه‌تێک دا باسمان له تێچووی ته‌واوی درووست كردنی نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد كه بریتی بوو له iPad Air، كه تێچووی ته‌واوی ئه‌و ئامێره له نێوان 274$ بۆ 361$ بوو كه ئه‌م نرخه‌ش سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و نرخه بوو كه له فرۆشگاكانی ئه‌پڵ ئه‌م ئامێره ده‌فرۆشرا، ئێستا پێویسته بزانین بڕی تێچووی ته‌واوی هه‌ر یه‌ك له iPhone 5S و iPhone 5C بزانین.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی په‌یمانگای IHS هه‌ستان به كرداری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی پارچه‌كانی iPhone 5S كه قه‌باره‌ی بیرگەکەی 64 گێكابایت بوو بۆیان ده‌ركه‌وت كه بڕی تێچووی درووست كردنی ئه‌م ئامێره 218$ـی ئه‌مریكییه، وه‌ر بڕی تێچووی iPhone 5S به قه‌باره‌ی بیرگەی 32 گێگابایت بریتیه له 208$ـی ئه‌مریكی، وه قه‌باره‌ی بیرگەی 16 گێگابایت بریتیه له 198$ـی ئه‌مریكی، كه ئه‌م تێچووه‌ش بریتیه له نرخی ته‌واوی پارچه‌كانی كه ئایفۆنه‌كه‌یان پێ درووست كراوه له‌گه‌ڵ تێچووی به‌رهه‌م هێنانه‌كه‌ی، گه‌ر له بیرمان بێت له فرۆشگاكانی ئه‌پڵ هه‌ر یه‌ك له ئایفۆنه‌كان به قه‌باره‌ی بیرگەی 64 گێگابایت نرخه‌كه‌ی 850$ـو 32 گێگابایت به 750$ـو 16 گێگابایت به 650$ـی ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت.
نرخی به‌شێك له پارچه‌كانی iPhone 5S:
– شاشه‌كه‌ی كه به یه‌كێك له گرنگترین پارچه‌كانی ئه‌م ئامێره ده‌ستنیشان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بریتیه له 41$.
– چاره‌سه‌ری Apple A7 و چاره‌سه‌ری M7ـی یارمه‌تیده‌ر نرخه‌كه‌ی 19$ـه, كه كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رهه‌می ده‌هێنێت.
– یاده‌وه‌ری هه‌ڕه‌مه‌كی له جۆری LPDDR3 نرخه‌كه‌ی 11$ـه.
– كامێرای دواوه و پێشه‌وه نرخه‌كه‌ی 13$ـه.
– هه‌ستیاریه‌كانی ئامێر و په‌نجه‌مۆر نرخه‌كه‌ی 15$ـه.
– پارچه‌كانی په‌یوه‌ندی نرخه‌كه‌ی 32$ـه.
– باتریه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی 3$ـه.
……………………..……………………..………..
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه تایبه‌ت بوو به iPhone 5S ئێستا پێویسته له‌سه‌ر بڕی تێچووی ته‌واوی iPhone 5c بدوێین كه ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه:
بڕی تێچووی ته‌واوی iPhone 5C به قه‌باره‌ی بیرگەی 32 گێگابایت بریتیه له 183$ـی ئه‌مریكی و قه‌باره‌ی بیرگەی 16 گێگابایت بریتیه له 173$ـی ئه‌مریكی، گه‌ر له بیرمان بێت له فرۆشگاكانی ئه‌پڵ هه‌ر یه‌ك له‌م دوو ئایفۆنه به قه‌باره‌ی بیرگەی 32 گێگابایت 650$ـو قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ری 16 گێگابایت به 550$ـی ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت، له كاتێك دا جیاوازی بڕی تێچوو له نێوان هه‌ر یه‌ك له ئامێری iPhone 5S و iPhone 5C ته‌نها 25$ـی ئه‌مریكیه، وه جیاوازی نرخ له فرۆشگاكانی ئه‌پڵ له نێوان ئه‌م دوو ئامێره نزیكه‌ی 100$ ئه‌مریكیه.
نرخی به‌شێك له پارچه‌كانی iPhone 5C:
– شاشه‌كه‌ی كه به یه‌كێك له گرنگترین پارچه‌كانی ئه‌م ئامێره ده‌ستنیشان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بریتیه له 41$.
– چاره‌سه‌ری A6 نرخه‌كه‌ی 13$ـه.
– كامێرای دواوه و پێشه‌وه نرخه‌كه‌ی 11$ـه.
– هه‌ستیاریه‌كانی ئامێر نرخه‌كه‌ی 8$ـه.
– پارچه‌كانی په‌یوه‌ندی نرخه‌كه‌ی 32$ـه.
– باتریه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی 3.45$ـه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.