ئای ئۆ ئێس
25, تشرینی دووەم 2013
بۆ یه‌كه‌م جار گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له فرۆشگای App Store له لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه بۆ یاری Clumsy Ninja داده‌نرێت

له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئایفۆنی ٥ له ساڵی ٢٠١٢ له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه، یاری Clumsy Ninja ئه‌و ڕۆژه ڕاگه‌یه‌نرا بۆ ئایفۆن و ئایپاده‌كان و خرایه فرۆشگای ئه‌پ ستۆری ئه‌پڵه‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م یارییه‌ی تاقی كرده‌وه له به‌شێك له فرۆشگای ئه‌په‌كانی له هه‌ردوو سیسته‌می (iOS و OSX) به شێوه‌ی گرته‌یی ڤیدیۆیی، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ش وه‌ك رێنموویهك دانرا له چۆنیه‌تی كار كردن به‌و یاریه، كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره ڤیدیۆ نیشان بدرێت له پاڵ وێنه‌ی ئه‌پ و یارییه‌كان له فرۆشگای ئه‌په‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ App Store، كه ئه‌مه‌ش به كارێكی زۆر باش داده‌نرێت بۆ گهشهپێدهركان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشترین شێوه له ڕێگه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی یاریی و به‌رنامه‌كانیان ریكلام بۆ خۆیان بكه‌ن له فرۆشگای App Storeـی ئه‌پڵ.
لێره‌وه ده‌توانی ئه‌م یارییه به خۆڕیی داگریت:
https://itunes.apple.com/us/app/clumsy-ninja/id561416817?mt=8
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.