10
ئەپ و نەرمەکاڵا 26, تشرینی دووه‌م 2013 بۆچوون

پڕۆگرامی بووتکردن LinuxLive USB Creator بەزمانی کوردی

MainLinuxLive USB Creator: پڕۆگرامێکی خۆڕایی سەرچاوە کراوەیە بۆ سیستەمی ویندۆز.یارمەتیت دەدات بۆ دروستکردنی سیستەمێکی لایڤ (زیندوو) لەسەر فلاش میمۆری کە دەتوانرێت دواتر لەناو ویندۆس یان لە کاتی بووتکردنی (ئیشپێکردنی) کۆمپیوتەر بەکاربێت. بەمەش پێویست ناکات کۆمپیوتەرەکەت لەگەڵ خۆت ببەیتە هەموو شوێنێک، تەنها فلاش میمۆریەکەت بەسە بۆ هەبوونی سیستەمێکی ئامادەکراو بە سەرجەمی پڕۆگرام و فایلەکانت.سیستەمە گونجاوەکان: لینۆکس بە هەموو جۆرەکانیەوە، ویندۆس (شێوازی زیندووی نییە)، دیسکە ڕزگارکەرەکان وەک Hiren’s BootCD، ئامرازەکانی پاراستن وەک Back Track، ئامرازەکانی سێرڤەر وەک Red Hat، … هتد.

ماڵپەڕی پڕۆژەکە
تێبینی: تەواوی ڕووکاری بەرنامەکە بە کوردی ئامادەکراوە لەلایەن (هەڤاڵ عبدالکریم).
ئێستا لە ماڵپەڕی پڕۆژەکە ئاڵای کوردستان لە ڕیزی ووڵاتان دانراوە 🙂

زانیاری زیاتر لەسەر بەرنامەکە لەم گرتە ڤیدیۆ وەبگرە..

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=yYMLSpBdRec[/youtube]
بۆچونی تۆ