ئای ئۆ ئێس
28, تشرینی دووەم 2013
فەرهەنگی دیوان (ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی) بۆ ئای ئۆ ئێس تەنها لە کەی ئای تی ئێن دابگرە!
فەرهەنگی دیوان بۆ ئای ئۆ ئێسیش پەرەی پێدراوە کە سیستەمێکی پێشکەوتووە و بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵە و لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد کاری پێدەکرێت. شایەنی باسە ئەو فەرهەنگە وەکو لە پۆستەکانی پێشتر ئاماژەم پێیدا ٣ زمانییە و زیاتر لە ٥٠ هەزار وشەی لەخۆی گرتووە و خۆڕاییە و بێ بەرامبەرە. ئەم وەشانەی ئێستا ئێمە بڵاوی دەکەینەوە تەنها بۆ ئامێرە جەیلبرەیک کراوەکان دەبێت و بەم زووانە لە ئەپستۆریش بڵاودەبێتەوە بۆئەوەی گشت لایەک بتوانن بۆخۆیان لە ئەپستۆر دایبگرن. بێگومان سوپاس و پێزانینی خۆمان لەبیرناکەن بۆ کاک سەرۆکی پەرەپێدەر و بەرهەمهێنەری ئەم فەرهەنگە و کۆمپانیای دیوان بۆ بەخشینی ئەو بەرهەمە بێ بەرامبەر و بەخۆڕایی.
لەم لینکەی خوارەوە فەرهەنگەکە دابگرن:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!