ئای ئۆ ئێس
4, ئازار 2015
ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ خۆیان Apple ID داده‌نێن و دواتر ئایتوونز كارت ده‌كرن یان خزمه‌تگووزاری Find My iPhone كارا ده‌كه‌ن.
به‌ڕێزان زۆرێك له ئێمه خۆمان هه‌ژماری ئه‌پڵ Apple ID بۆ خۆمان درووست ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆرێك له ئێمه بێ گوێدانه ڕێنماییه‌كان هه‌ژماری ئه‌پڵ Apple ID درووست ده‌كه‌ین و فۆڕمه‌كه پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڕێزان له كاتی دانانی هه‌ژماری ئه‌پڵ Apple ID پێویسته دوای ئه‌وه‌ی ئیمهیلی خۆت و ووشه‌ی تێپهربوونت نووسی گرنگیه‌كی زۆر به هه‌نگاوه‌كانی دوای ئه‌و بده‌ین كه له ٥ هه‌نگاوی زۆر زۆر گرنگ پێك دێت كه ٣ له‌م هه‌نگاوانه بریتین له وه‌ڵامی پرسیاره تایبه‌تییه‌كان كه ئه‌مانه‌ن:
١. سێ پرسیاری تایبه‌تیت لێ ده‌كات كه پێویسته وه‌ڵامی ئه‌و ٣ پرسیاره‌ت هه‌موو كات له بیر بێت له كاتی وه‌ڵام دانه‌وه و له شوێنێك بینووسیت چونكه له كاتی پڕ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت به كارتی ئایتوونز و كڕینی یاری و به‌رنامه‌كان ئه‌م پرسیارانه‌ت دێته‌وه به‌رده‌م بۆیه گه‌ر نه‌یزانی ئه‌وا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ت له ده‌ست ده‌چێت كه ههژمارهكهتی پێ پڕ ده‌كه‌یته‌وه. بۆیه زۆر ئاگاداری ئه‌م ٣ خاڵه بن.
٢. ئیمهیلی جێگره‌وه كه پێویسته جیاواز بێت له‌و ئیمه‌یله‌ی كه له سه‌ره‌وه پڕی ده‌كه‌یته‌وه، چونكه له كاتی بیر چوونی ووشه‌ی تێپه‌ربوونی هه‌ژماره‌كه‌ت یان بیر چوونی وه‌ڵامی پرسیاره تایبه‌تیه‌كان ده‌توانی له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله جێگره‌وه‌یه ووشه‌ی تێپه‌ربوون و وه‌ڵامی پرسیاره تایبه‌تیه‌كان دووباره بگه‌ڕێنیه‌وه و به ده‌ستی بهێنیه‌وه.
٣. ساڵی له دایك بوون كه زۆر پێویست ده‌بێت، چونكه گه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ت به هۆی Find My iPhoneـه‌وه قوفڵ بێت پێویسته ساڵی له دایك بوون و دواتر وه‌ڵامی پرسیاره تایبه‌تیه‌كان بزانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی دووباره ووشه‌ی تێپه‌ربوونی هه‌ژماره‌كه‌ت بگه‌ڕێنیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئایفۆنهكهتی پێ ئه‌كتیڤ بكه‌یته‌وه.
هیوادارم گرنگیه‌كی زۆر به‌و خاڵانه بده‌ن كه باسم كرد و دوور بن له پڕ كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان به شێوه‌یه‌كی خۆكارانه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
دەست خۆش کاک مەنسوڕ ، تیشکت خستۆتە سەر گرنگترین خاڵەکان کە بەڕاستی خەڵکی ئێمە ئەمڕۆ زۆر بە هەڕەمەکی مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانە دەکەن و دەبینیت زۆر بە ئاسانی ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە و دواتر باجی ئەو هەڕەمەکی کارکردنەیان دەدەن. بەهیوای ئەوەی خەڵکی ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکەن جەنابت تیشکت خستۆتە سەر نەک تەنها بۆ هەژماری ئەپل بەڵکو گشت ئیمەیڵ و هەژماری تر لە وێبگە و ماڵپەڕەکانی تر.