ئای ئۆ ئێس
7, كانونی یهكهم 2013
ئەپڵیکەیشنی قەڵای موسڵمان بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە بۆ داگرتن.
سوپاس بۆ خوای پەروەردگار و پاشان سوپاس بۆ پەرەپێدەرانی ئەم ئەپە و لە کۆتایدا ئەپی خۆشەویست (قەڵای موسڵمان) بۆ هەردوو سیستەمی زۆر بڵاو (ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید) ئێستا بەردەستی داگرتنە و بەکارهێنەران لەسەر هەردوو کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر دەتوانن دایان بگرن. شایەنی باسە بۆ ئەم ئەپە پشت بە پەرتووکی وەرگێردراو بۆسەر زمانی کوردی (حصن المسلم)ی نوسراوی سعید بن علی بن وهف القحطاني و وەرگێرانی پێشین عبدالله پێشنی بەستووە. ئەم ئەپە ١٣١ زیکر و نزا و پاڕانەوەی تێدایە و بەکارهێنەرانی هەر دوو سیستەم لەمەودوا بە زمانی شیرینی کوردی لەسەر ئامێرەکانیان دەتوانن سود لە قەڵای موسڵمان وەربگرن.
ئێمە لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان وەکو دەستەی بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن دەڕدەبڕین بۆ بەڕیزی پەرەپێدەر و داڕێژەری ئەم ئەپە و داواکاری لە خوای بەرز ئەم کارەی بۆ بکاتە توێشووی دوا ڕۆژی و ڵێخۆشبوونی. ئامین.
بۆ داگرتن کلیک لەم وێنەیەی خوارەوە بکە ئەگەر خاوەنی ئایفۆن یان ئایپۆد یان ئایپادیت:
بۆ داگرتن کلیک لەم وێنەیە بکە ئەگەر خاوەنی مۆبایلێکیت کە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە:

چەند دێمەنێک لە ئەپەکە:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!