رەقەکاڵا 13, تشرینی یەکەم 2023

چیپسێتی Dimensity 9300 بە ڕێژەی %10 لە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 خێراترە


وا چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 9300 نمایش بکات. پێگەی Digital Chat Station لەم دواییەدا باسی لەوە دەکرد چیپسێتەکە چوار ناوکی لەجۆری Cortex-X4 و چوار ناوکی لە جۆری Cortex-A720، واتا هیچ ناوکێک لە خۆ ناگرێت بۆ کاری ئاسایی و ڕۆژانە.
ئەمرۆ پێگەکە زانیاری زیاتری لەسەر چیپسێتەکە بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد ناوکی سەرەکی بە ڕێژەی %10 خێراتر دەبێت لە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3.
ناوکەکان بە شێوەی 4+3+1 دابەشکراوە، ناوکی سەرەکی لە جۆری Cortex-X4 بە خێرایی 3.25 گێگاهێرتز و سێ ناوکی دیکە لە هەمان جۆر بەڵام خێراییەکەی کەمکراوەتەوە بۆ 2.85 گێگاهێرتز. هەروەها چوار ناوکی دیکە لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز.

تاگەکان Mediatek میدیاتێک
بۆچونی تۆ