ئەپڵ
7, کانوونی یەکەم 2013
ئامێری ئایفۆن له %40.6 فرۆشی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان پێك ده‌هێنێت له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا
له دواین توێژینه‌وه‌ی كۆمپانیای comScore كه ئه‌نجامیان داوه له‌سه‌ر زیاتر له ٣٠ هه‌زار به‌كارهێنه‌ری ئامێره هۆشمه‌نده‌كان (زیره‌كه‌كان)، ده‌ڵێت كۆمپانیای ئه‌پڵ خاوه‌نی پشكی له 40.6%ـه له فرۆشی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان (زیره‌كه‌كان) له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا له سێ ساڵی رابردوو، له كاتێك دا ڕكابه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ زۆر گه‌ورتره له چاو كۆمپانیای سامسۆنگ.
ئامێری ئایفۆنی كۆمپانیای ئه‌پڵ خاوه‌نی پشكی له 40.6%ـه له بازاره‌كانی ئه‌مریكا، و كۆمپانیای سامسۆنگ خاوه‌نی پشكی 25.4%ـه دوای زیاد بوونی به ڕێژه‌ی 1.3%، كۆمپانیای مۆتۆرۆلا خاوه‌نی پشكی 7.0%ـه، و كۆمپانیای HTC دوای زیانه‌كانی كه به ڕێژه‌ی 1.3% بوو ئێستا خاوه‌نی پشكی 6.7%ـه، و كۆمپانیای LG دوای زیانه‌كانی كه به ڕێژه‌ی 0.2% بوو ئێستا خاوه‌نی پشكی 6.6%ـه.
ئامێری ئایفۆن كه به سیسته‌می iOS كار ده‌كات له چاو سیسته‌می Android كه له‌سه‌ر چه‌ندین ئامێری جۆراوجۆر كاری پێ ده‌كرێت دابه‌ش بوونه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه، سیسته‌می Androidـی كۆمپانیای گوگڵ خاوه‌نی پشكی 52.2%ـه له به‌رامبه‌ر دا سیسته‌می iOSـی كۆمپانیای ئه‌پڵ خاوه‌نی پشكی 40.6%ـه, وه سیسته‌می BlackBerry OS خاوه‌نی پشكی 3.6%ـه، و سیسته‌می Windows Phone خاوه‌نی پشكی 3.2%ـه، له كاتێك دا سیسته‌می Symbianـی كۆمپانیای نۆكیا خاوه‌نی پشكی 0.2%ـه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای comScore ئه‌نجام دراوه دوای ئه‌و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وانه دێت كه له‌سه‌ر ٣٠ هه‌زار به‌كارهێنه‌ری ئامێره هۆشمه‌نده‌كان (زیره‌كه‌كان) ئه‌نجامیان داوه له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له كاتێك دا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان به بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا بریتیه له ١٥٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئامێره هۆشمه‌نده‌كان (زیره‌كه‌كان).
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.