ئینتەرنێت 15, كانونی یه‌كه‌م 2013

یوتیوب تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆکەی بۆ هەمووان بەردەست کرد.

youtube-786x305لە ڕۆژی ١٢ی١٢ ٢٠١٣ یوتیوب خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆی فراوانکردو و ئێستا بۆ تەواوی کەناڵةکانی یوتیوب بەردەستە. یوتیوب لە ئێستادا تەنها دوو داواکاری هەیە بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندیەت بۆ چالاکبێت ئەویش دەبێت هەژمارەکەت دوپاتکردبێتەوە و سەلماندبێتت واتە (Verified) کرابێت. و دووەم داواکاریش ئەوەیە کە دەبێت لە ئاستێکی باش بێت. ئەگەر تا ئێستا ئەم تایبەتمەندییە لەکەناڵەکەت بەردەست نییە ئەوا ئارام بگرە لەچەند ڕۆژی داهاتووش بەتۆ دەگات.

جێگای ئاماژە هەر لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە توانای وەگەڕخستنی ژوانگەکانی گووگڵ پڵەست پێدەدرێت لەسەر هەواو لە بەشی بەڕێوەبەری پەخشە ڕاستەوخۆکان لە یوتیوب و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی پەڕی گووگڵ پڵەسەکەت لەسەر گووگڵ پڵەس.

ئەوەمان لەیاد نەچێت کە لەماوەی ڕابردوودا ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ڕێژەیەکی کەمی بەکارهێنەرانی یوتیوب بەردەست بوو کە دەبوایە بەلایەنی کەمەوە ١٠٠٠ بەشاریکارت هەبوایە بۆ کەناڵەکەت و دواتر کەمی کردەوە بۆ ١٠٠بەشداریکار. و دیارە ئێستاش بێ داواکارییە بەردەستە بۆ هەمووان.

لەڕێگەی ئەم لینکەوە https://www.youtube.com/features لە بەشی Video Manger چالاکی بکە وەکو لە وێنەکە دا هاتووە.

12-15-2013 11-08-09 PM 12-15-2013 11-09-17 PM

سەرچاوە TNW

بۆچونی تۆ