ئەپ و نەرمەکاڵا 20, كانونی یه‌كه‌م 2013

ئەم بەرنامەیە (1,232,641) یەک ملیۆن و دوسەد هەزار و شتێک سەردانی کراوە

بەرنامەی Kurdish Key & Font Convert لە ٢٠٠٨ یەکەم ڤێرژنی ئەم بەرنامەیەم دەرکرد ، دواتر لە ٢٠٠٩ پێش دەوری دووەم لە پۆلی شەشی ئامادەیی ڤێرژنی دووەمم دەرکرد، بیرمە لە دروستکردنی ئەم بەرنامەیە زۆر ماندوو بووم چونکە سەرەڕای گۆرینی شێوە نوسینی فۆنتەکانی عەلی کەی ( عربی کۆن ) بۆ شێوە نوسینی یونی کۆد بە پێچەوانەوەش .بەشێکم بۆ زیادکرد بەشی گۆرینی رێنوسی عەرەبی بۆ رێنوسی لاتینی و بە پێچەوانەوەش بوو بەبێ ئەوەی زانیاریەکی زۆرم لەسەر رێنوسی لاتینی هەبێ ، دواتر دوای چەندین گەڕان هەندێک مامۆستام دۆزیەوە کە شارەزاییان هەبوو و بەمەش هەر چۆنێک بێ بەهەبوونی چەند هەڵەیەک بڵاوم کردەوە بە خۆرایی.

ساڵی ٢٠٠٩ کۆدێکم لەناو بەرنامەکە دانا کە هەر کەسێک کۆنێکتی ئینتەرنێت بێ و بەرنامەکە بکاتەوە سەردانیەکم لەناو داتابەیسی سایتێک بۆ زیاد بکا، بۆیە ئێستا حەزم کرد سەیرێکی بکەم بزانم سەردانەکان بە کوێ گەیشتووە بۆیە 1,232,641 سەردانی کرابوو، ئەم بەرنامەیە زۆرێک لە کەناڵەئاسمانی و لۆکاڵیەکان و رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکان و… هتد بەکاری دێنن.

لەگەڵ : Shamal Abdulla و Soran Ali و Sardar Hussein .

ئێوەش دەتوانن لەم لینکەوە بۆ خۆتانی دابگرن:
کرتە بکە

بۆچونی تۆ