ئای ئۆ ئێس
22, كانونی یهكهم 2013
|نوێکرایەوە| گروپی Evad3rs جەیلبرەیکیان بۆ iOS 7 بەرەو سەر ڕاگەیاند + لینکی داونلۆد +چۆنیەتی
لە هەنگاوێکیاندا کە پێموایە هەمووانمانی توشی سەرسوڕمانی کرد، گروپی ئیڤەیدەرس لەسەر پێگەی Evasi0n.com جەیلبرەیکیان بۆ وەشانی iOS 7 بەرەوسەر بڵاوکردەوە و گروپی ناوبراو بۆ ئەم جارە ناوی ئەو جەیلبرەیکەیان ناوناوە Evasi0n7 و شایەنی باسە لەگەڵ هەموو مۆدێلەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد دەگونجێت کە وەشانی ئای ئۆ ئێس ٧ بەرەو سەر بەرکاردەهێنن.
بۆ ئەو بەڕێزانەی کە تا ئێستا لەسەر وەشانی ٦.١.٣ و ٦.١.٤ و ٦.١.٥ ماونەتەوە، ئێستا ئازادن لە بەرزکردنەوەی ئامێرەکانیان بۆ وەشانی ٧ چوونکە ئەوان ئێستا دەتوانن جەیلبرەیک بکەن ئەگەریش نا ئەوا جەیلبرەیکی ئەم سێ وەشانەش وا بەڕێگاوەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو وا پێش بینی دەکرێت ڕابگەیەندرێت.
وا پێدەچێت ڕاگەیاندنی ئەم جارەی جەیلبرەیک تەنانەت سۆریکی خاوەنی سیدیاشی توشی سەرسامی کردبێت بە پشت بەستن بەم چەند تویتەی خوارەوە:
https://twitter.com/saurik/statuses/414743665362231296
https://twitter.com/saurik/statuses/414743736057208833
https://twitter.com/saurik/statuses/414743774867116032
بەڕێزان بۆ داگرتنی بەرنامەی ئیڤەیژن ٧، دەتوانن لەم لینکانەوە دوایین وەشانی ١.٠.١ دابگرن و ئامێرەکانتانی پێ جەیلبرەیک بکەن:
تێبینی: بۆ ئەوانەی دەیانەوێت جەیلبرەیکی ئامێرەکانیان بکەن و پێشتر بە ئەپدەیتی ناوەخۆیی ئەپدەیتی ئامێرەکانیان کردووە ئەوا پێویستە ڕیستۆرێکی تەواوی ئامێرەکەی بکات پاشان جەیلبرەیک.
لێرەوە بە ڤیدیۆ چۆنیەتیەکەی ببینن:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=HNF0ejdaSC0[/youtube]
وردەکاری زیاتر بەڕێوەیە… چاوەڕوان بن…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!