شاومی 5, تشرینی دووەم 2023

بەفەرمی مۆبایلی POCO C65 نمایش کرا

بەفەرمی بڕاندی پۆکۆ مۆبایلی POCO C65 بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی بەرزتر و کامێرای باشتر و بارگاوی کەرەوەی خێراتر نمایش کرد.
ڕوونماکەی قەبارەی 6.74 ئینجە و لە جۆری LCD و ڕوونی 1600×720 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە. کامێرایی سێڵفی ڕوونی زیاترە و ئێستا 8 مێگاپیکسڵە. کامێرای سەرەکی دواوە 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ. هەروەها هەستەوەری پەنجە مۆر لە لاتەنیشت جێگیر کراوە.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات و دەرچەی جاکیش لە خۆ دەگرێت. بە چیپسێتی Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە. شاومی بەمزووانە نرخ و کاتی بەردەست بوونی ڕادەگەیەنێت.

تاگەکان Poco پۆکۆ
بۆچونی تۆ