ئای ئۆ ئێس
25, كانونی یه‌كه‌م 2013
زۆرترین ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌كرێن له باره‌ی كێشه‌كانی سیدیا بۆ وەشانی iOS 7 ئه‌مانه‌ن + وه‌ڵامه‌كانیان
سڵاوی خودای گه‌وره له گشت لایه‌ك، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌سته‌ی Evad3rs به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و كتوپڕ جه‌یلبرێكی ڕێك و پێكی iOS 7ـیان بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه كێشه له‌و ڕۆژه دا زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران تووشی جام بوون (ههڵنهبوونهوه)ـی ئامێره‌كانیان بوو، ئه‌و پرسیارانه‌ی زۆر كراون و ده‌كرێن ئه‌مانه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانیان:
١. ئایفۆنه‌كه‌م جه‌یلبرێك كرد به‌ڵام ئێسا هه‌ڵنابێته‌وه و له‌سه‌ر لۆگۆی ئهپڵهكه وه‌ستاوه.؟ چاره‌سه‌ری چیه.؟
وه‌ڵام: به‌ڕێزان بوونی ئه‌و كێشه‌یه ئه‌و كاته سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه ئای دیڤایسهكات له خودی ئامێره‌كه‌ت له وەشانی iOS 6 وه ئه‌پده‌یت كردبێت بۆ وەشانی iOS 7 ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت جه‌یلبرێكی بكه‌یت چونكه ئایفۆنه‌كه‌ت جام ده‌كات و هه‌ڵنابێته‌وه وه ئه‌وانه‌ی نه‌شیان كردووه تووشی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بن بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ئایفۆنه‌كه‌ت جه‌یلبرێك بكه‌یت ئاگادار به ده‌بێت وەشانهكهت به iOS 7 راسته‌وخۆ له كۆمپیوته‌ره‌وه ریستۆر بكهیتە چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش ته‌نها ریستۆره.
تۆ گه‌ر به‌م شێوه‌یه ئامێره‌كه‌ت ئه‌پده‌یت كردووه ئه‌م هه‌نگاوانه جێ به‌جێ بكه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتووی و بێ كێشه ببیته خاوه‌نی جه‌یلبرێك:
– سه‌ره‌تا ووشانی تایبه‌ت به ئامێره‌كه‌ت لێره‌وه داگره كه بریتیه له ووشانی iOS 7.0.4:
http://cydiahelp.com/ios-firmware-download/
– بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی داگرتنی وەشانهكهت به خێرایی به‌ڕێوه بچێت فه‌رموو سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ فێركاریه بكه چۆنیه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی وەشانهكه به ئینته‌رنێت داونلۆد مانجه‌ر:
http://www.youtube.com/watch?v=A2dI5r82aF8
– دوای داگرتنی ووشانهكه له ڕێگه‌ی ئایتوونزه باكئهپێكی كهرستهكانت بكه بۆ ئه‌وه‌ی نامه و وێنه و ڤیدیۆ و ژمارهكانت پارێزراو بن, بۆ ئه‌وه‌ی دوای ریستۆر كردنه‌وه‌ی ئای دیڤایسه‌كه‌ت بتوانی كهرستهكانت بگه‌ڕێنیه‌وه سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت گه‌ر ئایتوونزت نیه لێره‌وه دایگره:
www.itunes.com
– ده‌توانی له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی iToolsـیش كۆپی دووه‌می كهرستهكانت بخه‌یته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو دڵنیا بیت له پاڕێزراوی وێنه و ڤیدیۆ و و نامه و ژمارهكانت, فه‌رموو لێره‌وه به‌رنامه‌ی iTools داگرن بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك:
بۆ سیسته‌می ماك:
http://dl2.itools.hk/dl/iTools_2.2.2.dmg
بۆ سیسته‌می ویندۆز:
http://dl2.itools.hk/dl/iTools1115E.zip
له‌م ڤیدیۆیه‌دا ته‌واوی فێركاری به‌رنامه‌ی iTools سه‌یر بكه‌ن:
http://youtu.be/kDh38tZB53c
– دوای ئه‌وه ئای دیڤایسه‌كه‌ت له ڕێگه‌ی ئایتوونزهوه ریستۆر بكه‌وه دوای ته‌واو بوونی كرداره‌كانی رستۆر ئه‌وا ریستۆرێكی كهرستهكانت بخه‌وه سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كهرستهكانت وه‌ك خۆی بگه‌ڕێنیته‌وه سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت.
– ئێستا تۆ ده‌توانی ئای دیڤایسه‌كه‌ت جه‌یلبرێك بكه‌ی سه‌ره‌تا لێره‌وه به‌رنامه‌ی Evasi0n7 دابه‌زێنه:
http://evasi0n.com/
لێره‌وه‌ش چۆنیه‌تی جه‌یلبرێك كردنه‌كه‌ی سه‌یر بكه:
http://www.youtube.com/watch?v=sbKkMwBoWM4
كرداره‌كانی جه‌یلبرێك ته‌واو بوو….
……………………..……………………..……………………....
٢. به‌ڕێزم كه به‌رنامه‌یه‌ك یان تویكێك له سیدیاوه داده‌به‌زێنم ئه‌وا ناچێته Settingsـه‌وه وه‌ك ووشانهكانی پێشتر.؟ چاره‌سه‌ری چیه.؟
وه‌ڵام: به‌ڕێزان وه‌ك ده‌زانن ئاگادار نه‌بوونی خاوه‌نی سیدیا و ئه‌پده‌یت نه‌بوونی پێش وه‌خته‌ی سیدیا ئه‌م كێشه‌یه‌ی درووست كردووه ئێستا سه‌رجه‌م هاككه‌ران و گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبرێك سه‌رقاڵی چاك كردنی كێشه‌كانن و ئه‌مرۆش ئه‌پده‌یتی نوێی ڕووكاری سیدیا هات كه ته‌واو پشتگیری كراوه بۆ ووشانی iOS 7, بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین تاكوو ئه‌پده‌یتی تویكی Mobile Substrate له لایه‌ن خاوه‌نی سیدیا جه‌ی فێرمانهوه ڕابگه‌یه‌نرێت ئه‌و كات ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئامۆژگاری ئێمه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له خۆتانه‌وه له سیدیاوه دامه‌به‌زێنن تا ته‌واوی ئهپدهیتهكان ڕاده‌گه‌ینرێت بۆ پشتگیری ١٠٠%ـی iOS 7.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.