هەواڵ
10, كانونی دووه‌م 2012
iPad له‌بری پاسپۆرت
پیاوێكی كه‌نه‌دی كاتێ
گه‌یشته سنووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ستیكرد پاسپۆرته‌كه‌ی له‌بیرچووه، به‌ڵام ڕێگایه‌كی نوێی به‌كارهێنا بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ چوونه ناو ئه‌مریكاوه كه بریتی‌بوو له iPad ه‌كه‌ی. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی حوڕیه‌ت ده‌یلی نیوز، مارتن ڕیسچ، ته‌مه‌ن 33 ساڵ،
كاتێ نیوكاتژمێر له سنووری ئه‌مریكاوه دووربووه بڕیاریداوه له جیاتی گه‌ڕانه‌وه و بڕینی ماوه‌ی دوو كاتژمێر به ئۆتۆمبێل بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی له مۆنتریال له كه‌نه‌دا بۆ هێنانی پاسپۆرته‌كه‌ی، كۆپیه‌كی سكانكراوی پاسپۆرته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئامێری ” Apple iPad”ه‌كه‌ی پیشانی ئه‌فسه‌رانی بنكه سنووریه ئهمریكیهكه بدات و پێیانی راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت دیاری جه‌ژنی كریسمس بۆ مداڵهكانی هاوڕێكه‌ی بهێنێت و ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكیه‌كانیش رێگایان پێداوه بچێته ناو ئه‌مریكاوه.ئه‌و هاوڵاتیه كه‌نه‌دیه ڕونیكردۆتهوه: جارێكی تر پاسپۆرته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، به‌ڵام هیوای خواستووه دواجار به‌رپرسانی سنوور پێناسی ئه‌لكترۆنی وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌شتكردن به‌كاربهێنن وه‌كو له‌ئێستا له زۆربه‌ی هێڵه ئاسمانیه‌كاندا كاریپێده‌كرێت و جه‌ختیكردۆته‌وه ئه‌وه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته‌و له داهاتوودا له‌سه‌دا 100 ده‌توانی به ناسنامه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئامێرێكی دیجیتاڵی گه‌شت بكه‌یت.
سەرچاوە: خەندان
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.