بابەتی گرینگ
4, كانونی دووهم 2014
نۆکیا بە فەرمی کۆتایی بە پشتگیری کردن لە سیستەمی Symbian و MeeGo هێنا.
نۆکیا بە فەرمی کۆتایی بە پشتگیری کردنی هەردوو سیتەمی سیمبیان و میگۆ دەهێنیت کە ماوەیەکی زۆرە مۆبایلەکانی ئەم کۆمپانیایە بەو دوو سیستەمە ئیش دەکەن و هەتا ئێستاش زۆرێکیان هەر ئەو دوو سیستەمەیان لەسەرە. شایەنی باسە لە ڕۆژی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە نۆکیا چیتر ڕێگە بە گەشەپێدەران نادات بە دانانی ئەپڵیکەیشن و یاری لە کۆگای OVI و هەروەها ڕێگە بەهیچ گەشەپێدەرێکیش نادات بە گۆڕانکاری لەو ئەپانەی کە پێشتر خستویانەتە ئەو ستۆرەوە.
جێگای ئاماژەیە لەوکاتەوەی کە کۆمپانیای نۆکیا لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە کڕدراوە، کۆمپانیای ماوەی ٣ مانگی دا بە هەموو گەشەپێدەران بە ئەنجامدانی نوێکاری تەواو و کۆتای لە ئەپڵیکەیشنەکانیاندا کەوا لە ڕێگەی کۆگای نۆکیا ستۆرەوە بڵاویان دەکەنەوە.
دیارە کۆمپانیای نۆکیا دوایین وەشانی سیمبیانی لە ساڵی ٢٠١٢ وەشاند و ئەمەش بۆ کردنەوەی دەرگا بە ڕووی گەشەپێدەران بۆ سیستەمی ئاشا و هەروەها ویندۆز فۆنی مایکڕۆسۆفت کە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکانی پشتیان پێدەبەستێت.
سود وەرگیرا لە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!