ئەپڵ
8, کانوونی دووەم 2014
گۆڤاری فۆربز له‌راپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه پێده‌چێت ئایفۆنی 6 ته‌نكترین ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵ بێت.

به‌پێی راپۆرته‌كه دیزاینه‌ری به‌ناوبانگی كۆمپانیای ئەپڵ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو نه‌خشه‌یه‌كی نوێی بۆ ئایفۆنی 6 پێشكه‌ش به‌كۆمپانیاكه كردووه‌و رایگه‌یاندووه ده‌كرێت قه‌باره‌ی ڤێرژنه نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن گه‌وره‌تر بكه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی لهدرێژیو پانییه‌كه‌ی زیادبكه‌ین
ئایفۆنه‌كه‌ی ناوی (ئایفۆن ئێر)هو ئه‌ستورییه‌كه‌ی ته‌نها 4.5 میلی مه‌تره‌و به‌مه‌ش له‌ڤێرژنی سامسۆن گالاكسی S4 و ڤێرژنی فیوز چیكنز تهنكتردهبێتو له‌هه‌مان كاتدا تایبه‌تمه‌ندی زیاتریشی هه‌یه.
تا مانگی ئابی ساڵی رابردوو، كۆمپانیای هواوی خاوه‌نی ته‌نكترین مۆبایل بوو به‌ناوی (Ascend P6) كه ئه‌ستورییه‌كه‌ی ته‌نها 6.18 میلی مه‌تر بوو، دواتر مۆبایلی (X3)ی كۆمپانیای Vivo ژمارەی پێوانەیی شكاند كه ئه‌ستورییه‌كه‌ی ته‌نها 5.75 میلی مه‌تربوو.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=DgdOweAyo2E[/youtube]