ئینتەرنێت
12, كانونی دووهم 2014
دڕۆپبۆکس هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە دزەکردنی زانیاری بەکاربەرەکانی.
پێگەی پاشکەوتکەری پەڕگەکان لە سەر هەور ناسراو بە دڕۆپبۆکس جەختی لەسەر ناڕاستی ئەو دەنگۆیانە کردەوە کە تیایاندا هەوڵی پێشاندان و دەرخستنی ئەو هێرشی هاکانەبوون کە کرابوونە سەر پێگەکە و گوایە هەوڵی وەستاندنی دراوە.
دڕۆپبۆکس لەسەر پێگەی فەرمی خۆی، ئەو وەستانە کاتییە ڕووندەکاتەوە و تێیدا باس لەوەدەکات لەم ماوەکاتییە ئێمە سەرقاڵی هەندێک کاری چاکسازی بووین لە ماڵپەڕەکە و کارمان لەسەر باشترکردنی ڕاژەی هەوریمان دەکرد.
دیارە ئێوارەی ڕۆژی هەینی پێگەی خزمەتگوزاری هەوری ناسراو بە دڕۆپبۆکس بۆ ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێرێک توشی وەستان هاتوو، هەر لەوکاتەدا بوو کە گروپی هاکەری ناسراوە بە The 1775 Sec، ڕایانگەیاند کە ئەوان بوونە و پێگەی دڕۆپبۆکسیان وەستاندووە. شایەنی باسە ئەم گروپە لیستێکیان لە ناوی بەکاربەر و ئیمەیڵی دڕۆپبۆکس بڵاوکردەوە کە گوایە ئەوان دزەیان کردووە و ئەمە لەکاتێکدا دڕۆپبۆکس ئەم دزەکردنە ڕەتدەکاتەوە.
دوێنی ڕۆژی شەممە پێگەی دڕۆپ بۆکس ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن زانیاری بەکاربەرانی دڕۆپبۆکس دزەی کردووە تەنها دەنگۆنە و بەڵکو وەستانەکە لە میانەی ئیشکردن و کارکردن بووە لەسەر پێگەکە.
جیگای ئاماژەیە خزمەتگوزاری ڕاژەی هەوری دڕۆپبۆکس زیاتر لە ١٠٠ ملێۆن بەشداربووی هەیە لەسەرتاسەری جیهان و لەناویشیاندا ٤ ملێۆنیان بۆ کاری بازرگانی و پیشەی خۆیان بەکاری دەهێنن.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!