بابەتی گرینگ
12, کانوونی دووەم 2014
توشیبا یەکەم لاپتۆپی ٥ لەناو ١ی لە پێشانگای CES2014 نمایشکرد.
کۆمپانیای بەناوبانگی بەرهەمهێنەری لاپتۆپ،توشیبا، لاپتۆپێکی نمایشکرد کە لە جۆری ٥ لەناو ١ دەژمێردێت بە پشت بەستن بەوەی لەسەر ٥ شێواز دەتوانرێت دابنرێت و ئیشی پێبکرێت.
توشیبا ڕوونیکردەوە کە لاپتۆپەکە لە سێ بەش پێکدێت کە شاشە و تەختەکلیل و ڕاگرەی نێوان شاشە و تەختەکلیلەکەیە. بەم شێوەیە ئەم لاپتۆپە لە ئەنجامی بەیەکەوە بەستنی ئەم سێ بەشە بەچەند شێوەیەکی جیاواز دەتوانرێت لەسەر چەند شێوەیەکی جیاواز بەیەکەوە ببەسترێن و سودی لێببینرێت.
کۆمپانیای ئاماژە بەوە دەکات کە لە شێوەیەکیاندا بەشێوەیی لاپتۆپ بەکاردێت و دوو شێوەی تریشی وەکو تابلێت بەکاردێت کە بە تەختەکلیل و بێ تەختەکلیەکەی.
دیارە توشیبا هیچ وردەکارییەکی لەسەر سات و ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم لاپتۆپە نەدرکاندووە بۆ بازڕەکانی جیهان، تا ئێستا ئەو نمونەیەی لە پێشانگایە نمونەیەکە و پێدەچێت تا ڕۆژی ڕاگەیاندنی چەندان گۆڕانکاری تێدابکرێت.
لێرە لاپتۆپەکە ببینە و کەمێک سەرسامی خۆت دەرببڕە!
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=CZCuispT5EI[/youtube]
سەرچاوە Aitnews ڤیدیۆکە لە کەناڵی یوتیوبی TechCrunch
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!