ئینتەرنێت
26, کانوونی دووەم 2014
پێگەیەک بۆ بەرزکردنەوەی ڤیدیۆ بەبێ خۆ تۆمارکردن!
دیارە چەندان پێگەی بڵاوکردنەوە و هاوبەشی پێکردنی ڤیدیۆ هەن، وەکو پێگەکانی یوتیوب و ڤیمیۆ و ڤاین و ئینستەگرام و دەیلی مۆشن و چەندانی تر بەڵام بۆ ئەوەی بتوانیت لەو پێگانەدا ڤیدیۆکانت بڵاو بکەیتەوە دەبێت پێشتر خۆت تۆمار بکەیت.
بەڵام خۆشبەختانە پێگەی Vidd.me کە پێگەیەکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی جوڵاو، بەبێ خۆ تۆمارکردن و بە تەنها چەند کرتەیەک دەتوانیت ڤیدیۆکانت بڵاو بکەیتەوە. لەوە خۆشتر ئەوەیە، جگە لەوەی کە دەتوانیت وەکو پێگە لەسەر وێب و لە ڕێگەی ماڵپەڕەکە ڤیدیۆکانت بەرزبکەیتەوە، ئەوا دەتوانیت ئەپڵیکەیشنی ئەو پێگەیە لە گووگڵ پلەی بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکان و لە ئەپستۆر بۆ ئایفۆن وئایپۆد و ئایپاد دابگریت و ڤیدیۆکانت تۆماربکەیت و پاشان بڵاویان بکەیتەوە.
شێوازی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە زۆر ئاسانە و لەگەڵ کردنەوەی پێگەکە و لەسەر ڕوپەڕی سەرەکی چەند هەڵبژاردنێک هەیە و بەیەکێکیان ڤیدیۆکە هەڵبژێرە و دوای هەڵبژاردن پەنجەرەیەک دەبێتەوە بۆ ناونان و دانانی وردەکاری لەسەر ڤیدیۆکە و دواتر بەردەوامبوونی بەرزکردنەوە و لێرەوە ئیشی تۆ تەواو دەبێت و دوای بەرزبوونەوە تۆ دەتوانیت ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگ دڵخوازەکان بڵاوبکەیتەوە.
لەخوارەوە نمونەیەک لە ڤیدیۆیەکی بەرزکراوە لە ماڵپەڕەکە ببینن:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!