ئینتەرنێت
24, شوبات 2014
بەرنامەی Folx 3 بەڕێوەبەری داونلۆد بۆ سیستەمی ماک (OSX) دابگرە!

بەرنامەی فۆڵکس ٣ یەکێکە لەهەرە بەناوبانگترین بەرنامەکانی داگرتن و داونلۆد بۆ سیستەمی ئۆ ئێس ئێکس کە بە ئاسانترین شێوە و ڕێگا ئەرکەکانی داگرتن جێبەجێ دەکات. فۆڵکس بە ڕووکارە مۆدێرنەکەی دەناسرێتەوە و بەتەواوی لەگەڵ شاشەی ڕێتنا گونجاوە و سیستەمی ڕێکخستن و پێشاندانی فایلەکانی زۆر پێشکەوتوانەیە. فۆڵکس تایبەتمەندی دووبارە خستنەوە گەڕی داونلۆدە ڕاگیراوەکانی هەیە و لەهەمان کاتیشدا بەڕێوەبەری فایلی هەیە بۆ دەست گەیشتن بە داونلۆدە تەواوبووەکان.
لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیەی فۆڵکسدا سیستەمی تاگی لەخۆی گرتتووە هەروەکو چۆن لە ئۆ ئێس ئێکسی ١٠.٩ ماڤەریکسدا ئەم تایبەتمەندییەی لەخۆی گرتووە، فۆڵکس ڕێگەت پێدەدات بە دانانی تاگ لەسەر فایلەکان بۆ ئاسان دەست گەیشتتن پێیان بۆ نمونە تاگی بەرنامە پێوستەکان دادەنێت و دەتوانیت بە ئاسانی و بەهۆی ئەم تاگەوە دەستت بگات پێیان.
فۆڵکس بەتەواو لەگەڵ وێبگەڕە بەناوبانگەکان تێکهەڵکێش کراوە لەوانە فایەرفۆکس و سافەری و کڕۆم و ئۆپێرا و دەتوانیت هەرشتێکت ویست بەهۆی فۆڵکسەوە دایبگریت و بەم هۆیەشەوە بتوانیت بە خێرایی و بە ئاسانی فایلەکانت لە وێب دابگریت.
ئێستا کاتی ئەوەیە فۆڵکس تاقی بکەیتەوە و تام چێژ لە داگرتنەکانت وەربگریت!
چەند دیمەنێک لە بەرنامەکە:
لێرەوە دەتوانیت لە ماک ئەپستۆر دایبگریت:
یان لەم لینکەی خوارەوە دایبگرە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!