ئای ئۆ ئێس
3, شوبات 2014
ئەپڵێکەیشنی مامۆستای کۆچکردوو “مامۆستا ڕەمەزان شکور” ئێستا بۆ ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد لە ئەپستۆر بەردەستە.
ئەپڵیکەیشنی مامۆستای کۆچکردوو ” مامۆستا ڕەمەزان شکور” ئێستا لە ئەستۆری کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئامێرەکانی ئافۆن و ئایپۆد وئایپاد بەردەستە و ئێوە دەتوانن بۆ ئامێرەکانتان دایبگرن. جیگای ئاماژەیە ئەم ئەپڵیکەیشنە تەواوی ئەو سوڕەتانەی تێدایە بەدەنگی مامۆستا (ڕەحمەتی خوای لێبیت) و دەتوانیت گوێی لێبگریت و ئەمانە و ژیاننامەی مۆستا و کۆکراوەی دەرس و وتارەکانی کە بەردەوام نوێدەکرێنەوە. ئێمە لێرەوە دەمانەوێت دەستخۆی لە بەڕێزی پەرەپێدەری ئەم ئەپڵیکەیشنە بکەین بەهۆی ئەنجامدانی ئەم کارە باشەی و داواکارین لەخوای گەورە بۆی بکاتە توێشوی دواڕۆژی. لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن لە ئەپستۆر دایبگرن:
https://itunes.apple.com/us/app/mam-sta-mdan-shkwr/id806118795?mt=8
چەند یدیمەنێک لە ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!