ئای ئۆ ئێس
7, ئازار 2014
ئەپڵیکەیشنی پرسیار و وەڵامی شەرعی ماڵپەڕی بەهەشت لە ئەپستۆر بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەردەستە بۆ داگرتن
لە میانەی کاری و چالاکییەکانیان، گەشەپێدەرانی ئەپی قەڵای موسڵمان ئەپێکی تریان بەناوی پرسیار و وەڵامی شەرعی ماڵپەڕی بەهەشت گەشەپێدا و ئێستا بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد لە ئەپستۆری کۆمپانیای ئەپڵ بە بێ بەرامبەر ئامادەی داگرتنە. شایەنی باسە ئەم ئەپە پشتگیری وەشانی iOS7.0 بەرەوسەرتر دەکات و کۆکراوەی ٦٠٠ پرسیار و وەڵامی شەرعی ماڵپەڕی بەهەشتە ، کە لەچەند بەش پێک دێت:
قورئانی پیرۆز
پێغەمبەری خوا
فەرموودە
نوێژ
ڕۆژوو
حەج و عەمرە
دەستنوێژ و غوسڵ
ئافرەتان
بیر و باوەڕی ئیسلامی
ژیانی ژن و مێردایەتی
خۆشەویستی و دڵداری
کار و بازرگانی
زەکات و سەرفیترە
خواردن و خواردنەوە
ڕاوێژکاری
هەمەجۆر
ئەمانە کۆمەڵێک دیمەنی ئەپەکەن:
لێرەوە بۆ ئایفۆن و ئایپادەکەتی دابگرە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!