ئەپڵ
10, ئازار 2014
|نوێکراوەتەوە| iOS7.1 بەفەرمی بڵاوکرایەوە + چی تازە هەیە؟ + داگرتن
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئەپڵ بە فەرمی وەشانی iOS7.1ی بۆ گشت ئامێرەکان بڵاوکردەوە و ئێستا لەناو ئامێرەکانتان یان لەڕێگەی ئایتیونزەوە دەتوانن ئامێرەکانتان بەرزبکەنەوە. بەکورتی ئەپڵ گۆڕانکاری زۆری لەم وەشانەی ئای ئۆ ئێسدا کردووە و لەم وەشانە بەدواوە ئای ئۆ ئێس بەتەواوی پشتگیری CarPlay دەکات، کە سیستەمێکە تایبەتە بۆ ئۆتۆمۆبێڵ و لەڕێگەیەوە دەتوانیت ئایفۆنەکەت پەیوەست بکەیت بە ئۆتۆمبێلەکە و ئەو فرمانانەی کە ڕێگەت پێدراوە ئەنجامی بدەیت. هەر لەم وەشانەدا گۆڕانکاری لە Siri دا ئەنجام دراوە و زمانەکانی چین و ئینگلیزی بەڕیتانی و ئوستڕاڵی و هەروەها زمانی یابانی باشترکراون. ڕۆژمێریش باشترکراوەوە و پێشاندانی مانگی زیادکراوە و بەگوێرەی هەر وڵاتێک پشوەکان بۆ ڕۆژمێڕ زیاد دەکرێن.
iTunes Radio باشتر کراوە و چەندان گۆڕانکاری لە بەشی Accessibility ئەنجام دراون، و هەروەها پەنجە مۆرەکەی ئایفۆن ٥ئێس باشترکراون و لەگەڵ زیادکردنی وەگەڕخستنی خۆکارانەی HDR بۆ ئایفۆن ٥ئێس و باشترکردنی چوستی ئای ئۆ ئێس ٧ لەسەر ئایفۆن ٤ و ئەمانە و چەندان گۆڕانکاری تر لەم وەشانە ئەنجام دراون.
ڤێدیۆیەک لەسەر نوێکارییەکانی iOS7.1:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=hdpy1BwJEDg[/youtube]
سەبارەت بە جەیلبرەیک بوونی ئەم وەشانە MuscleNerd ئەندامی دەستەی گەشەپێدەرانی ئایفۆن لة تويتێكيدا هۆشداری دەداتە ئەوانەی دەیانەوێت جەیلبرەیەکیان لەدەست نەچێت و پێیان ڕادەگەیەنێت کە خۆیان بە دووربگرن لە بەرزکردنەوەی ئامێرەکانیان بۆ iOS7.1 کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لەلایەن ئەپڵەوە بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

لە ئێستادا و ووردە وردە وا ئای ئۆ ئێس ٧.١ بۆ بەکارهێنەران لە سەرتاسەری جیهان بەشێوەی Over the Air واتە ئەپدەیتی ئامێرەکان لەناوخۆیانەوە بەردەست دەبێت.
ئەگەریش پەلەتە و دەتەوێت بەپەلە لە ڕێگەی ئایتیونزەوە بیکەیت ئەوا ئەمانەی خوارەوە لینکی ئای ئۆ ئێس ٧.١ بۆ ئامێرە دیاریکراوەکان:
iOS 7.1 Download IPSW Links:


سەرچاوەکان:
iClarified
Redmondpie
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
DAST XOSHY TAN LY DAKAM