بابەتی گرینگ
26, ئازار 2014
نۆکیا لە ٢ی مانگی داهاتوو کۆنگرە دەبەستێت.
دوێنی سێ شەممە کۆمپانیای نۆکیا دەستی کرد بە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ میدیاکاران بە مەبەستی ئامادەبوونیان لە کۆنگرەیەک کە لەشاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٢ی نیسان دەبەسترێت.
ناونیشانی ڕووداوەکە بەم دروشمە ڕازاندراوەتەوە More Lumia واتە لومیای زیاتر و بەمەش بە گوێرەی ئەم دروشمە بێت کۆمپانیا مۆبایلێکی تر لە زنجیرەی مۆبایلەکانی لومیا ڕادەگەیەنێت کە بە سیستەمی ویندۆز فۆن کاردەکەن.
شایەنی باسە ئەم کۆنگرەیەی نۆکیا هاوکاتە لەگەڵ کۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدەرانی مایکڕۆسۆفت سەبارەت بە سیستەمی کارگێری ویندۆز فۆن و وا پێدەچێت کۆمپانیا تاوتوێی داهاتووی ئەم سیستەمە بکات لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکانی لومیای نۆکیا.
جێگای وەبریهێنانەوەیە، کۆمپانیا نۆکیا لە کۆتای مانگی ڕابردوو لە کۆنگرێسی جیهانی مۆبایلی ٢٠١٤ سێ مۆبایل ڕاگەیاند کە بەسیستەمی ئەندرۆد کاردەکەن، بەناوەکانی نۆکیا ئێکس و نۆکیا ئێکس پڵەس و نۆکیا ئێکس ئێڵن.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!