10
ئینتەرنێت 29, نیسان 2014 بۆچوون

سکایپ پەیوەندی گروپی بۆ ویندۆز و ماک و ئێکس بۆکس وەن دەکاتە بێ بەرامبەر

skype_regular-feature-banner_1920x640-22-598x337دوێنی سکایپ بەفەرمی خزمەتگوزاری پەیوەندی گروپی کردە بێ بەرامبەر بۆ سیستەمی ویندۆز و ماک و هەروەها ئامێری ئێکس بۆکس وەن. وا بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا سکایپ ئەم خزمەتگوزاریە لە تەواوی سیستەمەکانی تردا بکاتە بێ بەرامبەر.

جێگای ئاماژەیە خزمەتگوزاری ناسراو بە پەیوەندی گروپی کە بە GVC لەسەر ئینتەرنێت باوە لەسەر سیستەمی ماک و ویندۆز تا ١٠ بەکارهێنەر دەتوانن بەیەکەوە پەیوەندی بکەن و لەسەر ئێکس بۆکسیش تا ٤ کەس.

بۆ وەبیرهێناوە، مایکرۆسۆفت کە خاوەنی سکایپە لە پێشدا بە بەشداریکردنی ساڵانە بە بڕی 8.99$ ڕێگەی پێدەدایت پەیوەندی گروپی بکەیت بەڵام لەمەودوا بێ بەرامبەرە و چیتر پێوست ناکات ئەم بڕە پارەیە بدەیت.

لەم لینکەوە بۆ هەموو سیستەمەکان سکایپ دابگرە:

www.Skype.com

سود وەرگیرا لە Aitnews +iClarified

بۆچونی تۆ