10
بابەتی گرینگ 29, نیسان 2014

سامسونگ مۆبایلی هۆشمەندی Galaxy K Zoom بە کامێرای 20.7 مێگاپێکسڵی ڕاگەیاند.

Galaxy-K-zoomسامسونگی گەورە کۆمپانیای کۆریایی نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی بەناو Galaxy K Zoom بە کامێرایەکی ٢٠.٧ مێگاپێکسڵی ڕاگەیاند و کە ئەم جۆرە مۆبایلە لە جۆری مۆبایلە کامێراکانە و ئامانجیان هەوادارانی کامێرایە. ئەم مۆبایلە کامێراکەی پشتەوەی ٢٠.٧ مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندی جەختی خۆکاری هەیە واتە Auto Focus و هەروەها هێنانە پێشی تا ١٠ مەتر لە توانادایە و توانای تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی پڕ چری بەرزی هەیەواتە Full HD بە توانستی ٦٠ فرەیم لە چرکەیەکدا. و ئەمە جگە لەوەی فلاشی کامێراکە لە جۆری Xenon و توانستی لە فلاشەکانی تری جۆری LED زۆر زیاترە. کامێرای پێشەوەیشی ٢ مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندی گرتنی وێنەی Selfie هەیە.

ئەم مۆبایلە شاشەکەی لە جۆری Super AMOLED  و ڕوونیەکەی چڕی بەرزە واتە HDـیە کە دەکاتە 720×1280 پێکسڵە. پڕۆسێسەری ئەم مۆبایلە لە جۆری Exynos 5 Hexa  هەشت ناوکیە کە چواریان لە جۆری Cortex A7  بە خێرای ١.٣ گێگاهێرتز و چوارەکەی تریان لە جۆری Cortex A15  بە خێرای ١.٧ گێگاهێرتز.

جێگای ئاماژەیە ئەم مۆبایلە ڕامەکەی ٢ گێگایە و گرافیک کاردەکەی لە جۆری Mali-T624ـە و پاریەکەی توانستی 2430 ميلی ئەمپێر/کاتژمێرکدا. سەبارەت بە بیرگەی ناوەکی ئەم مۆبایلە ٨ گێگای هەیە و بۆ بیرگەی دەرەکیش ڕێگەی تێخستنی بیرگەی تا ٦٤ گێگات پێدەدات. ئەمانە و بوونی سیستەمی ئەندرۆید کیت کات ٤.٤ لەسەری و وەشانی ٤ی بلوتوز و NFC و ڕایەڵەی LTE.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سامسونگ بەنیازە ئەم مۆبایلە بە سێ ڕەنگ بخاتە بازاڕەوە کە ڕەش و سپی و شینە. سەبارەت بە نرخ و کاتی خستنە بازاریش سامسونگ هیچ وردەکاریەکی نەداوە.

لێرە ڤیدیۆیی فەرمی ببینن:

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=S6pdF6pgeeo[/youtube]

هەندێک وێنەی مۆبایلەکە:

سەرچاوە aitnews

بۆچونی تۆ