ئینتەرنێت
11, ئایار 2014
گووگڵ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕووکارێکی نوێ یە بۆ Gmail.
بەگوێرەی Geek.com گووگڵ لە ئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕوکارێکی تەواو نوێی یە بۆ جیمەیڵ. وەکو لە گرتەکاندا دیارە ئەم دیزاینە نوێیە لەلای چەپ لیستێکی fly-in لەخۆی گرتووە و جێگای سیستەمی تابی گرتووەتەوە کە ساڵی پار بۆ جیمەیڵ زیادکرا. ئەمە لەهەمان کاتدا پەنجەرەی توانست بە بچوکردنەوە و گەورەکردنی Hangout هەیە. هەروەها دوگمەیەکی سوور لە دەستە ڕاست بەشی خوارەوە هەیە بۆ دروستکردنی ئیمەیڵ و Reminderی نوێ و ئەمە جگە لەوەی سیستەمێکی نوێی Pin کردن جێگای ئەستێرەکانی گرتووەتەوە.
ئەوەی لێرەدا پێوستە بزانرێت هیچ گرەنتیەک نییە لە بەگشتی کردنی ئەم دیزاینە بەڵام ئێوە دەتوانن لەخوارەوە چەند گرتەیەک لە دیزاینە نوێکە ببیین:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!