ئینتەرنێت
8, تهمموز 2014
گووگڵ ١٣ زمانی تر دەخاتە ڕیزی زمانەکانی تری جیمەیڵ.
ڕۆژی دووشەممە، کۆمپانیای گووگڵ زیادکردنی ١٣ زمانی تری بۆ جیمەڵ ڕاگەیاند کە تا ئێستا ٩٤% بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەگرێتە خۆی.
جیگای ئاماژەیە، لەمەوپێش کۆمپانیای گووگڵ ٥٨ زمانی بۆ جیمەیڵ هەبوو بەڵام ئێستا کۆی گشتی دەکاتە ٧١ زمان و کە زمانەکانی ئەفریقایی (زمانی باشوری ئەفریقا دەکات)، ئەرمەنی، ئازرباینجانی، چینی (هۆنگ کۆنگ)، فەرەنسی (کەنەدی)، جالیکی، جۆرجی، خەمەیری، لاویە، مەنگۆلی، نیپاڵی، سینهالی، و هەروەها زمانی زۆلۆ لەخۆی دەگرێت.
هەر لە دوێنێشەوە، ئەم زمانانە بۆ جیمەیڵ لەسەر وێب و وێبگەڕە ئاساییەکانی مۆبایلەکان زیاد کراون و بە گوێرەی گووگڵیش بێت ئەوان لە گەڵ زانایانی هەر یەک لە زمانەکان کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی هەر یەک لە زمانەکان.
سەرچاوە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!