ئای ئۆ ئێس
8, تهمموز 2014
ئەپڵیکەیشنی سکایپ بۆ ئایفۆن نوێکرایەوە.
لە درێژەی نوێکردنەوەکانیان بۆ ئەپی سکایپ، دوێنی مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە ئەپەکە بۆ ئایفۆن بڵاوکردەوە و بەمەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە لە پێش گۆڕینی دیزاینەکەی هەبوون بۆ ئەپەکە گەڕاندەوە و تایبەتمەندی تازەش بەدی دەکرێن.
ئەوەی لە وەشانی ٥.٢ بۆ سکایپ زیادکراوە بریتییە لە پێشاندانی لاڕوو واتە پڕۆفایلی بەکارهێنەران کە بە لێدان لە ناوی هەر بەکارهێنەرێک و پاشان کردنەوەی لیست و لەوێوە profile دەتوانییت وردەکاری لەسەر هاوڕێکانت ببینیت و پڕۆفایلەکانیان بکەیتەوە.
هەر لەهەمان وەشاندا، پەیامی دەنگی زیادکراوە و تێیدا بەکارهێنەر توانای وەرگرتن و ناردنی پەیامی دەنگی هەیە. ئەمە سەرەڕای زیادکردنی تایبەتمەندی زیادکردنی بەشداربووان بۆ چاتی دەستەیی واتە Group Chat و ئەمەش هەر لەهەمان لیست هەیە کە سی خاڵێکە و پەنجەی لێبدە و لیستێک دەردەکەوێت و Add Participant تێدا بەدێ دەکرێت کە لە ڕێیەوە دەتوانیت بەشداربوو زیاد بکەیتە چاتەوە و بیکەیتە دەستە چات.
کۆتا تایبەتمەندی لەم وەشاندا بریتییە لە سڕینەوەی بەردەنگەکان واتە Contacts بەبێ بەستکردنیان (Block). لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن لە ئەپستۆر ئەپەکە دابگرنە ناو ئامێرەکانتان:
https://itunes.apple.com/app/skype-for-iphone/id304878510?mt=8
سودوەرگیرا لە بەشی ئەپدەیتی ئەپستۆر.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!