ئەپڵ
29, ئاب 2014
ئەپڵ بە فەرمی ڕۆژی ٩\٩\٢٠١٤ی وەکو ڕۆژی کۆنگرە دیاریکرد
دوای دەنگۆ و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری زۆر دوێنی ئەپڵ بە فەرمی ٩ی ئەم مانگەی بۆ بەستنی کۆنگرە دیاریکرد و وا پێدەچێت ئەپڵ دوو ئایفۆنی نوێ و ئامێرێکی (Wearable) واتە ئامێرێک کە لەبەردەکرێت ڕابگەیەنێت.
دیارە وەکو جارانی پێشوو ئەپڵ کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەکاتی کوردستان – هەولێر کۆنگرەکە دەبەستێت بەڵام ئەوەی کۆنگرەکەی ئەم جارە لە هی جارانی پێشوو جیادەکاتەوە ئەم جارە ئەپڵ لە سەنتەری Flint لە شاری کیوپەرتینۆ کە بنکە سەرەکییەکانی ئەپڵ کەوتوونەتە ئەم شارە کۆنگەرکەی گرێدەدات. کە جێگای باسە جارانی پێشوو ئەپڵ لە سەنتەری Yerba Buena و کەمپی کۆمپانیا کۆنگرەکانی گرێدەدات.
جێگای ئاماژەیە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەپڵ ئایفۆنی نوێ ڕادەگەیەنێت کە دەبێـتە ئایفۆنی ٦ و هەروەها لەوانەیە ئامرێکی لەبەرکردن وەکو کاتژمێر ڕابگەیەنێت!
سەرچاوە iClarified
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!