هەواڵ
14, كانونی دووه‌م 2012
پێشبڕكی جامی ساڵانه‌ی هاككه‌ره‌كان
كۆ
مپانیای (فه‌یسبوك)، گه‌وره تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت ڕایگه‌یاند، كه كاتی ده‌ستپێكردنی خولی سێیه‌می پێشبڕكێی جامی ساڵانه‌ی هاككه‌ره‌كان كۆتایی ئه‌م مانگه ساز ده‌كرێت.ئه‌م پێشبڕكێیه‌ی پرۆگرامه‌ره‌كان كه به‌سه‌رپه‌رشتی (فه‌یسبوك) ده‌چێت به‌ڕێوه، ده‌رگا ده‌خاته سه‌ر پشت بۆ هه‌موو ئه‌ندازیاره‌كان له جیهاندا، كه تیایدا وردی پرۆگرام دانه‌ره‌كان و لێهاتوییان ته‌نها پێوه‌ره بۆ سه‌ركه‌وتنیان، ئه‌م پێشبڕكێیه له 5 گێم پێكدێت كه تیایدا پرۆگرام دانه‌ره‌كان كێشه‌ی پرۆگرامه جۆراوجۆره‌كان چاكدهكهن،
سه‌ركه‌وتوو له‌م پێشبڕكێیه‌دا نازناوی پاڵه‌وانی جیهان له (جامی هاككه‌ره‌كانی ساڵی 2012) وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتێك كه 5 هه‌زار دۆلاره، ئه‌م پێشبڕكێیه له 20ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستپێده‌كات بۆ پاڵاوتن كه (27) كاتژمێر ده‌خایه‌نێت له 23ی مانگ كۆتایی دێت.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.