بابەتی گرینگ
4, تشرینی یهكهم 2014
ماڵپەڕێک بۆ گەڕان بەدوای کۆمپیوتەری لاپتۆپ و و بەرواردکردنیان بە ئاسانترین شێوە!
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا کڕیارانی لاپتۆپ و کۆمپیوتەرە کەسییەکان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە دیاریکردنی کۆمپیوتەرێکی گونجاو و بە دڵی خۆیان چوونکە بۆ دۆزینەوەی دەبێت چەندین ماڵپەڕبکەن بزانن ئەوەی ئەوان بەدوای دا دەگرێن نرخی چەندە و چ جۆرێکە و قەبارەی شاشە و چەندان تایبەتمەندی تر کە هەر یەکێکمان بەدوای دا دەگرێین، بەڵام خۆش بەختانە پێگەی Gnod Laptop Comparison ئەو کێشەی کەم کردووەتەوە ئەویش دەتوانین لەناو ڕێژەیەکی زۆری لاپتۆپ بگەڕێیت بە دیاریکردنی قەبارەی ڕام یان بیرگە (Hard Drive) و دیاریکردنی قەبارەی شاشە و جۆری لاپتۆپەکە. لەم لینکەوە سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن:
http://things.gnod.com/laptops/
ڕاستەوخۆ بە کردنەوەی ماڵپەڕەکە وێنەیەکی زۆری لاپتۆپت دێتە بەرچاو کە بە ڕاگرتنی جێنیشاندەری ماوسەکە بە کورتی سەبارەت بە لاپتۆپەکە زانیاریت دەست دەکەوێت و بۆ گەڕانیش بە ئاسانی دەتوانیت لەلای چەپی ماڵپەڕەکە بگەڕێیت بە دیاریکردنی ڕێژەی ڕام یان بیرگە و قەبارەی شاشە و تایبەتکردنی جۆرەکەیشی. کەواتە لەمەودوا خۆت مەشڵەژێنە و سەردانی ئەو پێگەیە بکە بۆ بەراوردکردنێکی ڕێکی لاپتۆپەکان و دیاریکردنی دانەیەکی گونجاو بۆ خۆت.
سود وەرگیرا لە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!