ئەپڵ
8, تشرینی یهكهم 2014
بەپەلە: ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند ١٦ی ئەم مانگە کۆنگرە دەبەستێت.
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو واتە مانگی ٩ ئەپڵ کۆنگرەیەکی بەست و تێدا چەند بەرهەمێکی خۆی نمایش کرد، هەر ڕاستەوخۆش دوای ئەو کۆنگرەیە دەنگۆی بەستنی کۆنگرەیەکی تر لەلایەن ئەپڵەوە بڵاوبۆیەوە و دوای ئەم هەموو دەنگۆیە ئەمڕۆ بوو بە فەرمی و ١٦ی ئەم مانگە لە ژێر دروشمی (it has been way too long!) ئەپڵ کۆنگرە دەبەستێـت.
دیارە ئەم جارە لە کەمپی خۆی لە شاری کیوپەرتینۆ کۆنگرەکە دەبەستێت کە دەکاتە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٨ بەکاتی کوردستان – هەولێر.
وا پێشبینی دەکرێت ئەپڵ ئایپادی نوێ و کۆمپیوتەری ماکی نوێ ڕابگەیەنێت بە زیاد لەوەی پێشبینی دەکرێت سیستەمی نوێ ئۆ ئێس ئێکس Yosemite بەگشتی بکرێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!