بابەتی گرینگ
8, تشرینی یهكهم 2014
بەپەلە: ئەمشەو هەروەکو بڕیاربوو کۆمپانیای HTC لە شاری نیۆڕک کۆنگرەی خۆی دەبەستێـت
لە درێژەی کارو چالاکییەکاندا و لەدوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابدروودا کۆمپانیای زەبەلاحی تایوانی، کۆمپانیای HTC لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم کۆنگرە دەبەستێت، ئەوەتا ئەمڕۆ گەیشتین بەو ڕۆژە و ئەمشەو کاتژمێر ١١ی شەو بەکاتی کوردستان – هەولێر کۆنگەرەکەیان گرێدەدەن.
بە گوێرەی دەنگۆ و پێشبینییەکان بێت ئێچ تی سی پەردە لەسەر مۆبایلی هۆشمەندی نوێ لادادەات کە گوایە HTC One M9 یان HTC Desire Eye ڕادەگەیەنێت.
بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگەیئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دەتوانن لە یوتیوب ڕاستەوخۆ سەیری کۆنگرەکە بکەن و بزانن ئێچ تی سی چیمان بۆ نمایش دەکات:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=MQzqjPx-50Y&feature=player_detailpage[/youtube]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!