ئای ئۆ ئێس
14, تشرینی یەکەم 2014
Activation Lockـی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد چیە؟ + خۆپاراستن + چارەسەر + پشکنینی ئامێرەکەمان.

Activation Lock چـــی یه…؟؟؟ چۆن خۆمان له Activation Lock بپاڕێزین…؟؟؟ گه‌ر تووشی Activation Lock بووین چارەسەری چیه…؟؟؟ Activation Lock تا ئه‌مڕۆكه هیچ چاره‌سه‌ری بۆ دۆزراوه‌ته‌وه…؟؟؟ چۆن بزانین ئامێره‌كه‌مان به هۆی Activation Lock قفل كراوه…؟؟؟ باشترین ماڵپەڕ بۆ لابردنی ئه‌و كێشه‌یه چیه…؟
١. Activation Lock چییه:
بریتیه له كرداری رێگه گرتن و رێگه پێدانی چوونه ناوه بۆ ناو ئای دیڤایسهكانمان له دوای Restore كردن ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر پاڕێزگاری كردن له ئایدیڤایسهكان له كاتی دزین یان وون كردنیان.
Activation Lock زیاتر دوای Restore كردنی ئای دیڤایسهكانمان تووشمان ده‌بێت ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی Find my iPhone له به‌شی خزمه‌تگوزاری iCloud كرابێته On ، ئه‌وه‌ی بۆته كێشه بۆ زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌كارهێنه‌ران دوای Restore كردنی ئای دیڤایسهكانیان ووشه‌ی تێپه‌ربوون و هه‌ژماری تایبه‌تی ئه‌پڵ ئایدیهكانیان بیرنه‌ماوه یان بیر نامێنی، بۆ رزگار بون له‌م ڕێگه‌یه‌ش ده‌بێت ئه‌پڵ ئای دی و ووشه‌ی نهێنیه‌كه‌ی بزانیت ئه‌گه‌ر نا به هیچ جۆرێك ناتوانی ئای دیڤایسه‌كه‌ت ئه‌كتیڤ بكه‌یته‌وه. گه‌ر نه‌شی زانی ئه‌وا چه‌ند ماڵپه‌ر و پێگه‌یه‌ك هه‌ن كه ئه‌م كاره‌ت بۆ ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر پێدانی بره پاره‌یه‌ك ئه‌ویش (١٨٠$)ـه.
٢. چۆن خۆمان له Activation Lock بپاڕێزین:
بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كێك له ئایدیڤایسهكانیان هه‌یه و به‌كارهێنه‌ری ئای دیڤایسهكانن، یاخوود به نیازن بیكرن. ئه‌وانه‌ی هه‌یانه ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی Activation Lock نه‌بن و لێی دوور بن:
ئەگه‌ر خزمه‌تگوزاری iCloud له‌سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت كارایه ئه‌وا گه‌ر له به‌شی Find my iPhone كراوه به On ئه‌وا Off بكه و داوای داوای داخل كردنی ووشه‌ی تێپه‌ربوونی ئه‌پڵ ئای دیهكهت ده‌كات تۆش ووشه تێپه‌ر بوونه‌كه بنووسه و OK بكه. بۆ راگرتنی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش پێویسته ئه‌نته‌رنێت كارا بێت له‌سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت.
بۆ ئه‌وانه‌ی به نیازن ئای دیڤایسێك بكرن ئه‌وا پێش كرین سه‌یری به‌شی iCloud بكه‌ن گه‌ر Find my iPhoneـه‌كه On بوو ئه‌وا له‌و كه‌سه‌ی كه بنیازن بیكرن پێی بكه‌ن به OFF.
٣.گه‌ر تووشی Activation Lock بووین چاری چیه…؟؟؟
Activation Lock چه‌ند ماڵپه‌ر و پێگه‌یه‌ك هه‌ن كه ئه‌م كاره‌ت بۆ ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر پێدانی بره پاره‌یه‌ك ئه‌ویش (١٥٠$ بۆ ١٦٠$)ـه به شێوه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی ئه‌و Apple IDـیه له‌سه‌ر ئای دیڤایسه‌كه‌ت لاده‌ده‌ن كه پێی Lock كراوه، گه‌ر ئیمهیلهكهشت نه‌زانی له به‌رامبه‌ر دا ووشه‌ی تێپهربوونهكهت زانی بۆ زانینی ئیمه‌یله‌كه ئه‌وا به (٥٠$) ئیمه‌یله‌كه‌ت پێ ده‌ڵێن.
له ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌تان بكه‌ن كه خاوه‌نه‌كه‌ی كورده و ١٠٠% جێگه‌ی متمانه‌یه جگه له‌وه‌ی ده‌توانی كاری ئه‌نلۆكی ئامێره‌كان و كڕینی بلوتوزی سیدیاش AirBlue Sharing بكریت له ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپهرەوه:
http://unlockimeishop.com/
٤. چۆن بزانین ئامێره‌كه‌مان به هۆی Activation Lock قفل كراوه:
ئه‌مرۆ كۆمپانیایی ئه‌پڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاشكراكرد كه ده‌توانن به ئاسانی دڵنیابنه‌وه له بوونی هه‌ژماری ئه‌پڵ ئایدی له‌سه‌ر ئایدیڤایسهكان به‌مه‌ش ده‌توانی پێش كرینی هه‌ر ئامێرێكی به‌كارهاتوو به خۆرایی بزانی قوفڵ كراوه یاخود نا
له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه :
https://www.icloud.com/activationlock/
ژماره‌ی (IMEI) له بۆشایی تایبه‌تدا بنوسه ئه‌گه‌ر بنوسرێت (Activation Lock: off) ئه‌وا ئایدیڤایسهكهت قوفڵ نه‌كراوه‌و ده‌توانێت به‌بێ كێشه به‌كاری بێنیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنوسرێت (Activation Lock: On) ئه‌وا ئایدیڤایسهكهت قوفڵ كراوه
بۆیه تكایه زۆر به جوانی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بخوێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌م كێشه‌یه. وه چاوه‌ڕوانی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك بن كه ڕوو بدات و به زووترین كات بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه…
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.