ئینتەرنێت
14, تشرینی یهكهم 2014
بەسەدان هەژماری درۆپ بۆکس هاکدەکرێن.
دوێنێ دوو شەممە لەسەر ماڵپەڕی پەیستبن Pastebin بە سەدان هەژماری درۆپ بۆکس لەگەڵ وشەی نهێنییەکەیان بڵاوکرانەوە. ئەو کەسە نەناسراوەی ئەم کارەی کردووە دەڵێت زیاتر لە ٧ ملێۆن هەژماری هاککردووە و بەردەوامیش دەبێت.
بەرپرسانی درۆپ بۆکس لەلایەنی خۆیانەوە ڕایدەگەینن ئەوە هاککردن نییە بەڵکو لەڕێگەی خزمەتگوزاری ترەوە توانراوە دزەبکرێت و ئەو هەژمارانە و وشەی نهێنییەکەیان ببردرێن. ئەمە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ئەو هەژمارانە ماوەیان بەسەر چووە و کاریان پێ ناکرێت.
جێگای ئاماژەیە خزمەتگوزاری هەوری درۆپ بۆکس لەدوای ٦ ساڵ لە ڕاگەیاندنی ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ ملێۆن بەکارهێنەری هەیە و لەو کاتەوەی بازاڕی خزمەتگوزاری هەوری دەستی پێکردووە ئەویش گەشەی باشی کردووە و چاوەڕوانی گەشەی زیاتریشی لێدەکرێت بە لەگەڵ گەشەکردنی کەرتی مۆبایلدا.
شایەنی باسە بە گوێرەی ئەندامی پێشووی بریکاری ئاسایشی نیشتمانی (ئێدوارد سنۆودن) بێت کە هەفتەی ڕابردوولە ئامۆژگاریەکیدا بۆ ئەوانەی کە گوێ بە تایبەتمەندییەکانی خۆیان دەدەن دەلێت با چیتر درۆپ بۆکس و گووگڵ و فەیسبووک بەکارنەهێنن دوورکەونەوە لەم ماڵپەڕانە.
بە پوختەکراوی سودوەرگیرا لە Aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!