ئەندرۆید
16, تشرینی یهكهم 2014
لە کۆتایی ئەم مانگە نوێکردنەوەی ٤.٤.٤ بۆ گالەکسی ئێس ٥ و نۆت ٣ بڵاودەکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەشەنەکراو کە لە ماڵپەڕی ئەندۆرید گیکس بڵاوکراوەتەوە و وەکو لە وێنەکەش دیارە چەند ئامێریکی سامسۆنگ لە کۆتایی ئەم مانگە نوێکردنەوەی ٤.٤.٤ی ئەندرۆیدیان بۆ پاڵپێوەدەنرێت. لەناویاندا و لە پلەی یەکەمدا گالەکسی ئێس ٥ و نۆت ٣ـن کە نوێکردنەوەکەیان بۆ دێت و ئەوەی دەمێنێتەوە لە مانگی داهاتوو تەواودەبن و پاشان بۆیان بڵاودەکرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە وێنەی هاوپێچ هیچ وردەکارییەکی لەسەر نوێکارییەکانی ئەم نوێککردنەوەیە تێدانییە جگە لە بەرواری بڵاوکردنەوە بەبێ دیاریکردنی ڕۆژێکی دیاریکراو. بۆیە خاوەنانی ئەم جۆرە مۆبایلانە پێویستە لەسەریان لەم مانگە ئاگاداربن کە ئاگاهییەک لە سەنتەری ئاگاهییەکان (Notification Center)ـەوە دەردەچێـت و ئاگادارت دەکاتەوە کە نوێکردنەوە هاتووە و تۆش ئەگەر ئەم ئاگاهییەت بینی دەتوانی ئامێرەکەت نوێ (Update) بکەیتەوە.
سودوەرگیرا لە Android Geeks
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!