بابەتی گرینگ 22, تشرینی یه‌كه‌م 2014

وێندۆز ١٠ وەشانێکی تری بە کۆمەڵێک نوێکاریەوە لێ بڵاوکرایەوە (Windows 10 Preview Build 9860)

windows_product_family_9-30-event-741x416-1-598x337ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت وەشانێکی نوێی لە Windows 10 Preview بڵاوکردەوە کە دەکاتە Build 9860 ئەمەش یەکەم نوێکردنەوەیە بۆ ویندۆز ١٠ لەدوای ئەوەی کۆمپانیا لە سسەرتای مانگی ڕابردوو یەکەم وەشانی تاقیکاری خستە بەردەستی بەکارهێنەران بۆ تاقیکردنەوە.

بە گوتەی کۆمپانیا بێت ئەوانەی بەشداری بەرنامەی Windows Insider کردووە ئەوە نوێکردنەوەکەیان لەڕێگەی Windows Update پێدەگات و دەتوانن بۆ ئەم وەشانە نوێیە نوێی بکەنەوە.

شایەنی باسە لەسەر داواکاری بەکارهێنەران مایکرۆسۆفت چەندان نوێکاری ئەنجامداوە و لەناویشیاندا notification centerـە واتە سەنتەری ئاگاهییەکان کە تێیدا ئاگاهییەکانی سیستەم و ئەپەکانی وەکو سکایپ و فەیسبووک و چەندانی تر لەو سەنتەرە کۆدەبنەوە و بەکارهێنەر بە ئاسانی وریادەبێت لە گۆڕانکارییەکان. ئەمە و نوێکردنەوەی ئاڵگۆرکردن لە نێوان پەنجەرەکان بەهۆی کورتکراوەی تەختەکلیلەوە و هەروەها کاریگەری ئاڵگۆرکردن لە نێوان دێسکتۆپەکان (ڕوومێزەکان) گۆڕانکاری تێداکراوە لسەر داواکاری بەکارهێنەران بۆ شێوەیەکی جوانتر و ڕێکتر.

windows_10_build_9860_notifications_center_a

مایکرۆسۆفت لە میانی ڕاگەیاندنی ئەم وەشانە بەکارهێنەرانی ئاگادارکردووەتەوە کە ویندۆز ١٠ تا ئێستا لە وەشانی ئەزموونی دایە و دەیان کێشە و گیر و گرفتی هەیە لەوانە کێشە لە تۆڕی بێ تەل (وای فای) و وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێکس پلورەر و چەند کێشەیەکیش لە لیستی ستارت (دەستپێک) و هەروەها دەرکەوتنی شاشە شینەکە ناسراوە بە شاشەی مردوو لەکاتی لابردنی شاشەی دەرەکی.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، مایکرۆسۆفت لە سەرتای مانگی ڕابردوو پەردەی لەسەر وێندۆز ١٠ لادا و وا بڕیارە لە کۆتای ساڵی ٢٠١٥ دوا وێنەی بخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران و بەگشتی بکرێت.

سود وەرگێرا لە Aitnews + windows10update.com

بۆچوونەکان
  • malanamo

    ئاية جون كومبيوتةرةكةم بكةمة ويندوز 10

بۆچونی تۆ