10
جۆراوجۆر 18, كانونی دووه‌م 2012 1 بۆچوون

ئایا ده‌زانی دار سیواك ده‌توانێت ئیش به‌ شاشه‌كانی ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بكات!!

وه‌كو ئاشكرایه‌ دوو جۆری شاشه‌ی له‌مسمان هه‌یه‌ یه‌كێكیان ته‌نها به‌ خوێن ئیش ده‌كات و ئه‌وی تریش به‌ هه‌رشتێكی ڕه‌ق بێت به‌ڵام ئایفۆن و هاوڕێكانی به‌ خوێن ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ نوێژی ئێواره‌ ده‌هاتمه‌وه‌ هاوڕێیه‌كم بانگی كردنم و وتی منیش قه‌ڵه‌می شاشه‌ی ئایفۆنم هه‌یه ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا دێت كه‌ من دانه‌یه‌كی تایبه‌تیم بۆ له‌ چین هاتووه‌ به‌ هه‌رحاڵ وتی هه‌مه‌ به‌ڵام به‌سه‌رسه‌ڕمانیه‌وه‌ بینیم دار سیواك له‌گیرفان ده‌رده‌هێنێت وتم ئه‌وه‌ گاڵته‌ ده‌كه‌ی!!

وتی نه‌خێر وتم ده‌ی به‌چی ده‌ته‌وێت ئیش به‌ شاشه‌ی ئایفۆن بكه‌یت وتی به‌م دارسیواكه‌ بینیم ئیشده‌كات كه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ دارسیواك له‌ جۆره‌ داره‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی ده‌ستی خۆم گریراو له‌كاتی ئیشكردن پێی… ‌

له‌م لینكه‌وه‌ وێنه‌كه‌ به‌ گه‌وره‌ی ببینه‌..
 http://www.kurdupload.com/images/bepfSlw1326904030/IMG_0003.JPG
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ