ئینتەرنێت
30, تشرینی یهكهم 2014
سكايپ بۆ ویندۆز نوێکرایەوە و تەواوی دیزاینەکەی گۆڕاوە!

ئەمڕۆ گەورە بەرنامەی بواری چات و گفتوگۆ ناسراو بە سکایپ وەشانی نوێی لە بەرنامەکە بۆ سیستەمی ویندۆز بە کۆمەلێک گۆڕانکارییەوە لێ بڵاوکرایەوە و گرنگترینیشیان بریتیبوو لە گۆڕینی سەرتاپای دیزاینەکەی بۆ ئەوەی یەکگرتووی بکات لەگەڵ تەواوی سیستەمەکانی تر هەر لە مۆبایلەوە تا تابلێت و لاپتۆپ و دێسکتۆپ! ئەم نوێکردنەوەیە بریتی بوو لە درێژکراوەی ئەو وەشانە ئەزموونیەی لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ وەشانی ئەزموونی ویندۆز ١٠ دا بڵاوکرایەوە و لە کۆتایدا ئەمڕۆ بە فەرمی بڵاوکرایەوە و لە ماوەی ئەزموونی هاتە دەرەوە.
لەم لینکەوە دەتوانن سکایپەکانتان نوێ بکەنەوە یان ئەگەر لەسەر ئامێرەکەت نییە لە نوێیەوە دایبگرن.
http://download.skype.com/f91abd10a88c144359e4c598ef9928ca/partner/81/SkypeSetupFull.exe
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!