بابەتی گرینگ
30, تشرینی یهكهم 2014
ئەپڵیکەیشنی قورئانی پیرۆز بە تەفسیری کوردیەوە بۆ ویندۆز فۆن دابگرە!

خزمەتکردن بە ئاینی ئیسلام بەردەوام لە گەشەسەندن دایە و تەکنەلۆژیاش بەدەرنییە لەو خزمەتە و لە ڕێگەی بەرنامە و ئەپڵیکەیشنی ناوازەوە بەردەوام هەوڵدراوە خزمەت بە ئاینی ئیسلام بکرێت. ئەوەتە دەیان ئەپ و بەرنامە هەیە بۆ سیستەمە جیاوازەکان و بەردەوام خەڵکی سودیان لێدەبینن. ئەپی قورئانی پیرۆز بۆ سیستەمی ویندۆزفۆن یەکێکە لەو ئەپانە و تێیدا تەواوی قورئانی پیرۆز بە تەفسیری کوردییەوە پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات و ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەتوانی گوێبیستی قورئان بیت بە شێوەی سەرهێڵ و دەرهێڵ.
ئێمە وەکو ستافی کەی ئای تی ئێن سوپاسی بێپایانمان هەیە بۆ بەڕێزی گەشەپێدەری ئەپەکە (ڕیڤان عبدالله) هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
لێرەوە دەتوانن بەرنامەکە دابگرن:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!