ئەپ و نەرمەکاڵا
7, تشرینی دووەم 2014
بەرنامەی القرآن الکریم بە تەفسیری کوردییەوە بۆ سیستەمی ویندۆز دابگرە.
ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی نوێی قورئانییە و هەروەکو لە بەشی دەربارەی نوسراوە لە لایەن گەنجێکی موسڵمانەوە دروستکراوە و پێکهاتووە لە تەواوی قورئان بە تەفسیری کوردی. هەروەها دەتوانیت گوێبیستی قورئان بیت بە دەنگی چەند قورئان خوێنێکی جیهانی بە شێوەی سەرهێڵ و دەرهێڵ. جگە لەوانەش کاتەکانی بانگی چوار پارێزگای کوردستانی تێدایە و دەتوانیت لەڕێگەیەوە کاتەکانی بانگ بزانیت، ئەمانە و چەند تایبەتمەندییەکی تر لەخۆی دەگرێت.
ئێمە وەکو ستافی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی دەستخۆش لە بەڕێزی گەشەپێدەر دەکەین و داوا لەخوای بەرز دەکەین بۆی بکاتە توێشووی دواڕۆژی.
لێرەوە دەتوانن بەرنامەکە بۆ کۆمپیوتەرەکانتان دابگرن:
چەند دیمەنێک لە ڕووکاری بەرنامەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!