مۆبایل و تابلێت 20, كانونی دووه‌م 2012

لە مەودوا جگە لە خۆت كەس ناتوانێت (SMS)ەكانت بخوێنێتەوە!

وەك ئاشكرایە لای هەمووان، لەم ڕۆژگارەدا مۆبایل بووەتە پێداویستیەكی سەرەكی ژیان و ، كارئاسانكاری زۆری بۆكردوین و كاتێكی زۆرمان بۆدەگەڕێنێتەوە ، بەڵام هەندێك بەكارهێنەری مۆبایل، مۆبایل بەباشی بەكارناهێنن و دەبنە بیزاركەری خەڵك . ئەوەی لێرەدا من مەبەستمە ئاماژەی پێبكەم ئەوەیە كەهەندێك كەس بێئەوەی بیربكاتەوە كە مۆبایل، ئامێركی شخصیە و چەندان شتی تایبەت و نهێنی تێدایە ، وە بەبێ‌ ئەوەی پرست پێبكات مۆبایلەكەت دەست دەداتێ‌ راستەوخۆ دەچێتە ناو پرۆگرامەكانەوە وە هەموو نامەكانت دەخوێنێتەوە ،تۆش لەوانەیە نامەكانت زۆربەیان نهێنی بن و ئارەزوو نەكەیت كەس نامەكانت بخوێنێتەوە،

تەنانەت ماڵەوە و هاوڕێكانیشت ، بۆ ئەوەی نهێنیەكانت پارێزراو بێـت كەس نەتوانێت نامەكانت بخوێنێـتەوە بەرنامەی MumSMS لەسەر مۆبایلەكەت دابەزێنە .

بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە کلیک لێرە بکە

پاسۆرد: www.kitn.net

بڕوانە وێنەی ژمارە یەک
[وێنه‌: 407898255-kitn01.jpg]

بەرنامەی MumSMS زۆر زۆر بەكاردێت كە بەهۆیەوە دەتوانن ئەو (SMS) (نامانەی) كە لەناو مۆبایلی خۆت داهەیە، لە كەسانی دەوروبەر بشاریەوە ، ئەم بەرنامەیە دەتوانێت نامەكانی ناو هەموو فۆڵدەرەكان وەكو(Inbox , Outbox , Sent Message,….) بشارێتەوە . پێویستە ئەوەش بزانین دەبێت بەرنامەكە ژمارەی نهێنی (Password)ی بۆ دابنرێـت هەروەكو لە وێنەی ژمارە -2- دیارە بۆ ئەوەی تەنیا بە ژمارەی نهێنی بتوانین سەیری نامە شاردراوەكان بكەین
[وێنه‌: 383628330-kitn02.jpg]
هەروەها ئەم بەرنامەیە دەتوانێت نامەكان بە شێوەیەكی خودكارانە (ئۆتۆماتێكی) بشارێتەوە ، بەو شێوەیە كە پاش هاتنی نامەی (SMS)ی نوێ‌ نامەكە بە شێوەیەكی خودكارانە دەشاردرێتەوە و راستەوخۆ دەچێتە ناو بەرنامەكە بەبێ‌ داخڵ نەكردنی ژمارەی نهێنی كەس ناتوانێت نامەكە بكاتەوەو بخوێنێتەوە ، ئەم بەرنامەیە دەتوانێت لەسەر ئەو مۆبایلانە (3250, 5300, 5320 XM, 5700, 5700 XM, 5800 XM (Tube), 6110, 6120c, 6121c, 6124c, 6210, 6220c, 6290, 6650, E50, E51, E60, E61, E61i, E62, E63, E66, E70, E71, E90, , N70, N71, N73, N75, N76, N77, N78, N79, N81, N81 8GB, N82, N85, N90, N91, N92, N93,) كار بكات كە توانای خوێندنەوەی فۆرماتی (SIS)یان هەیە

بۆچوونەکان
  • karim

    کاکە دەستت خۆ ش بێت بەس app locer یش دا بەزێنە بۆ قفڵ کردنی مۆ با یل

  • شەماڵ صالح

    زۆر سوپاس کاک کەریم گیان بەم زوانە بە ئیزنی خودای گەورە ئەویش باسی دەکەین بۆ تۆو بۆ سەرجەم میوانی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

بۆچونی تۆ